به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی دروست و جائیزه ئه‌وه‌یه یان زه‌وییه‌که‌تان به کرێ بده‌نه جوتیاره‌که به نرخێکی دیاریکراو و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه، یان ئه‌وه‌یه به شه‌راکه‌ت جوتیار کاری تێدا بکات، تۆ‌و و ئاو و ئامێری کێڵان و دوورینه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن موڵه‌که‌وه و ماندووبوون و چاندن و دروێنکه‌ش(واته کارکردن) له‌لایه‌نی جوتیاره‌وه، ڕێکه‌وتینیش له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی به نیوه بێ یان سێیه‌ک و چواریه‌ک و ..تاد. له‌م جۆره مامه‌ڵانه ده‌ستکراوه‌یی له هه‌ندێ شت‌دا هه‌یه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن موڵک بڵێ؛ تۆ‌و له‌لایه‌ن جوتیاره‌وه‌که‌وه بێت نه‌وه‌ک خۆی، ئیبن ته‌یمییه-ڕه‌حمه‌تی خوا لێ بێت- فه‌رموویه‌تی"وأما المزارعة فإذا كان البذر من العامل أو من صاحب الأرض ففي ذلك روايتان عن أحمد، والصواب أنها تصح في ذلك كله...". واته؛ کاروباری کشتوکاڵی ئه‌گه‌ر تۆ‌و له‌لایه‌ن جوتیاره‌که‌وه یان خاوه‌ن موڵه‌که‌وه بوو دوو ڕیوایه‌تی له ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه له‌باره‌وه هاتووه، په‌سه‌ندیش ئه‌وه‌یانه که دروسته هه‌مووی(له هه‌رکامیانه‌وه بێت). هه‌روه‌ها کڕینی سووته‌مه‌نی بۆ تراکتۆره و ئامێره‌کانی چاندن و دورینه‌وه‌ش ده‌گونجێ له‌لایه‌ن جوتیاره‌وه‌که بێت یاخود خاوه‌نی زه‌وییه‌که(واته بۆیان هه‌یه مه‌رجی وا له‌سه‌ر یه‌کتری دابنێن). هه‌روه‌ها دروسته خاوه‌ن موڵک ته‌نها زه‌وییه‌که بداته جوتیاره‌که، ئه‌ویش هه‌ڵسێ به هه‌موو کاره‌کان و خه‌رجی تێچوونه‌که‌ی، له دوای دوورینه‌وه‌ش خه‌رجی تێچوونه‌که‌ی هه‌ڵگرێته‌وه و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێ به‌شی بکه‌ن له نێوانیان.. به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر خاوه‌ن موڵکه‌که خه‌رجی تێچوونه‌که‌ی بدات به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که له پێشی به‌شکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی خه‌رجییه‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وه نادروسته و ئه‌و شه‌راکه‌ته دانامه‌زرێ، چونکه له‌وانه‌یه هێنده به‌رهه‌می هه‌بێ که تێچوونه‌که‌ی پڕ کاته‌وه یان هیچ به‌رهه‌م نه‌دات، ئه‌مه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێ به کرێکار(چوتیاره‌که). خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.