به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئەگەر سالۆنەکە تەنها جوانکاری و ئارایشت بکات بۆ ئافرەتانی باڵاپۆش و بە نیقاب و ئەوانیش تەنها بۆ حەڵاڵی خۆیان نیشانی بدەن، کارێکی حەڵاڵە و دروستە، بەڵام ساڵۆنێک ئافرەتان ئارایشت بکات و ئەوانیش لە دەرەوە و لە بازاڕ و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان نیشانی هەموو خەڵكانی بدەن، ئەمەیان نادروست و حەرامە، بەکرێدانی ئێوەش بۆ ئەوان بەشدارییە لەو تاوان و گوناهانەی پەیدا دەبن. خوای گەورەش فەرموویەتی ولا تعاونوا علی الإپم والعدوان واتە: هاوکاری یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دژایەتی خوای گەورە. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.