به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له ڕووی ئه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌سه‌ر مه‌جه‌کانیانن مه‌گه‌ر مه‌رجێک حه‌رام حه‌ڵاڵ بکات یان به‌پێچه‌وانه‌وه جائیز نییه ئه‌گینا هه‌ر مه‌رجێک ڕێپێدراو بوو ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر به‌سترا لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ری پێویست ده‌بێت جێبه‌جێی بکات. به‌و پێیه بێت خاوه‌ن چێشتخانه‌که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵت گرێبه‌ندی ئیمزا کردووه که بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ کارت پێ بکات و ئه‌وه‌شی به تێبێنی باس نه‌کردووه که ئه‌گه‌ر زووتر دایخست هه‌تا کاتی داخستن بێت، بۆیه له‌سه‌رییه‌تی پاره‌ی کرێی سێ مانگه‌که‌ی ترت پێ بدات، باشتر وایه هه‌ردووک بچنه لای شاره‌زایه‌ک له ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی حوکم بکات له نێوانتان، تۆیش ئه‌و قه‌رزه گل مه‌ده‌وه بۆ زه‌مانی کرێی سێ مانگه‌که‌ت له پێشی ئه‌و دانیشتنه، به‌ڵام دوای بڕانه‌وه‌ی حوکم له‌لایه‌ن ئه‌و زانایه‌وه، ئه‌گه‌ر حوکمی دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن چێشخانه‌که، ئه‌وسا تۆ ده‌توانی به‌شی خۆت له قه‌رزه‌که‌ی لاته هه‌ڵگری و ئه‌وی تری بده‌یته‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.