سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی لایه‌نگیری پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی.؟
لایه‌نگیری پارتیکی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دروسته؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 10


به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ ئامانجێک له‌ئامانجه‌کانیان هه‌وڵدان بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌ل و میلله‌ته‌که‌ی خۆیان و ئیسلامیش به‌رنامه‌یان بێت، ئه‌وا به‌ڵێ جائیزه‌ لایه‌نگیری کردنیان.. 
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپه‌ یان پارته‌ هه‌ڵگری به‌رنامه‌یه‌کی نائیسلامییه‌ و به‌ئاشکراش له‌ به‌رنامه‌ و سه‌رکرده‌کانیان کوفر و بێ دینی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وا جائیز نییه‌ له‌گه‌ڵیان هاوکاری بکرێت.. به‌ڵكو ئه‌وان ڕێی خۆیان و موسوڵمانانیش ڕێی خۆیان.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و نێوانه‌دا شتێک یان پێویستییه‌ک هه‌بێت که‌ ڕووبکاته‌وه‌ هه‌موو لایه‌ن و هێز و گرۆپێک و له‌گه‌ڵ ئیسلامیشدا یه‌کبگرێته‌وه، ئه‌وا جائیزه‌ به‌شداری له‌و کاره‌دا ئه‌ویش به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌روبوومی ڕه‌نجی موسوڵمانه‌کان کوفر و بێباوه‌ڕان نه‌یخۆن..‌ 
به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه‌ به‌شداریکردنی پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) له‌ هاوپه‌یمانێتی(فضول) که‌ له‌پێش پێغه‌مبه‌رێتیدا به‌شداری تێدا کرد بۆ به‌گریکردنی له‌ مافخوراوان و چه‌وساوان.. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: له‌ سه‌رده‌می نه‌فامێتیدا بانگ کرام بۆ هاوپه‌یمانییه‌ک.. ئه‌گه‌ر ئێستاش بۆی بانگ بکرێم هه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌.. 
که‌واته‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک یان کۆمه‌ڵێکی ئیسلامی هاوخه‌باتی بکه‌ن له‌پێناوی به‌رگریکردن له‌ مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌تێک یاخود که‌سانێک ئه‌وا جائیزه‌ و به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌نجی تۆ دیار بێت و بێ دینان نه‌یخۆن.. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 1034

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram