به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای به‌ڕێزمان؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که سه‌ربازێتی بۆ ده‌سته‌ڵاتێک په‌یوه‌ندی هه‌یه به بیروباوه‌ڕی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و هێز و توانا سه‌ربازییه‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات خۆی بێباوه‌ڕبوو یان له دین ده‌رچوو بوو، ئیتر چه‌ندی ده‌کرێت موسوڵمان کۆمه‌کی و هاوکاری بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌رنه‌بڕیت، چونکه موسوڵمان گه‌وره و دۆستی یه‌کترن نه‌وه‌ک کافران و بێباوه‌ڕان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتوَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَـئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ[التوبة:٧١]. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێتإِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا عَنكَ مِنَ اللَّهِ شَيئاً وإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ[الجاثية:١٩]. واته/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وانه(بێباوه‌ڕان) هیج سوودت پێناگه‌یه‌نن، کافرانیش هه‌ندێکیان دۆستی هه‌ندێکیانن و خوای گه‌وره‌ش وه‌لی و دۆست و سه‌رخه‌ری پارێزه‌رانه(ئیمانداران). خاڵی دووه‌میش؛ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵات ئیسلامی‌یش بێ و دۆستایه‌تیان جائیز بێ، ئه‌و کاته ته‌نها گوێڕایه‌ڵییان ته‌نها له فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی که ماوه؛ شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستکه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی زیانه‌کان دروست بووه. بۆیه ناکرێت بڵێین به‌ڕه‌هایی خزمه‌تی سه‌ربازی له سایه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵاتێکی نائیسلامی و ناشه‌رعیدا حه‌رامه و ناره‌وایه. مه‌به‌ست لێره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێک هیچ باکی نییه له ده‌وڵه‌تێکی وه‌ها و ده‌توانێت مل نه‌دا بۆ په‌یڕه‌وێکی وا و ژیان و ماڵ و حاڵی ناکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا بێگومان نه‌کردنی له پێشتره و به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر نییه‌تی بۆ خوا بێت، پاداشتێکی گه‌وره‌شی به‌به‌ش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌رکردن بۆ که‌سێکی دی ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ ژیانی خۆی و ماڵومنداڵی، یاخوود دانامه‌زرێ له فه‌رمانگه‌یه‌ک و کاری پێ نادرێ و ...تاد. ئه‌وا له حاڵه‌تێکی وادا ئومێد وایه خوای گه‌وره عوزر و پاساوی قه‌بووڵ بکا و به‌ناچاری له‌سه‌ری بنووسێت، به‌تایبه‌تی که ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتاندا بۆته به‌زۆره‌ملێی و هه‌موو هاووڵاتییه‌ک ده‌بێت بیکات. له حاڵه‌تێکی وادا ئه‌گه‌ر به‌شداری ده‌کات، پێویسته خۆی دوور بخاته‌وه له به‌شداری شه‌ڕ و کوشتار به‌ڵکوو ته‌نها تێپه‌راندنی ئه‌و به‌ناو خزمه‌ته‌یه و هیچی تر، جونکه موسوڵمان بۆی ڕه‌وا نییه ده‌ستی بخاته خوێنێکی به‌ناهه‌ق یاخوود خوێنی خۆی بڕێژێ بۆ جگه له ڕێی خوای په‌روه‌ردگار. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.