به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازیکردن بۆ ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو ئێران و هاوشێوه‌ی له وه‌ڵامی ٩٨٧ دا وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه. کورته‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به ویستی خۆ بێت نه‌کردنی واجبه، له کاتی شه‌ڕ و جه‌نگ حه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانێت هه‌ڵبێ و خۆی ده‌رباز بکا، ئه‌گه‌ر ناچاریشه و تووشی کێشه و مه‌ترسی گه‌وره‌ت بکاته‌وه ئه‌وه حوکمی به‌زۆرلێکراوی ده‌بێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیان نه‌ڕوا به‌بێ ئه‌و به‌ناو خزمه‌ته، بۆ دامه‌زراندن و کاروکاسپی و بازرگانی و ...تاد. کڕینی کارت(معافیت) ڕه‌نگه مه‌به‌ستان به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربازی کردن یاخوود ئازدکردن بێت له‌و خزمه‌ته. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و یاساییه، به‌ڵێ زۆریش باشه له‌سه‌ر که‌سێک که توانای ده‌بێت نرخه‌که‌ی بدات، ئه‌وه‌ش که ناتوانێت چاری نییه. وه‌کو به‌رتیلدان(رشوة)یش، به‌رتیلدان حه‌رامه و به‌ڵکوو نه‌فرینی له‌سه‌ره، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ"لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم الراشي والمرتشي"رواه أحمد وأبو داود. واته/ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) نه‌فرینی کرد له به‌رتیلده‌ر و به‌رتیلوه‌رگر. له ڕیوایه‌تی تورموزیش"والرائش" ی له‌گه‌ڵه، واته/ ئه‌وه‌ش که له نێوانیانه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتسماعون للكذب أكالون للسُحت[الأنعام:٤١]. (سحت) له‌لای حه‌سه‌ن و سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر، به‌رتیل ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئایه‌تیولا تأكلوا أموالكم بينكم بالباطل وتدلوا بها إلى الحكام لتأكلوا فريقاً من أموال الناس بالإثم وأنتم تعلمون[البقرة: ١٨٨]. باسی حه‌رامی و ڕێگری له به‌رتیل تێدایه. به‌رتیل؛ هه‌روه‌کو ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"هي دفع المال في مقابل قضاء مصلحة يجب على المسئول عنها قضاؤها بدونه. ويشتد التحريم إن كان الغرض من دفع هذا المال إبطال حق أو إحقاق باطل أو ظلما لأحد". واته/ پاره‌دانێکه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک که پێویسته لێپرسراوه‌که به‌بێ ئه‌و پاره‌دانه بۆی بهێنێته‌دی، زیاتر حه‌رام ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و پاره‌دانه پێی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی هه‌ق بێ یان به‌ڕاستدانانی ناهه‌ق یاخوود سته‌می بۆ که‌سێک تێدا بێت. وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌سێک پاره ده‌دات هه‌تاوه‌کو دامه‌زرێت له شوێنێک که شایسته‌ی نییه، یاخوود به‌ڵگه‌نامه‌ی خوێندێک بۆ خۆی به‌ده‌ستده‌خات به‌پاره، وه‌هه‌روه‌ها.. به‌ڵام به‌رتیلێک که موسوڵمان یاخوود که‌سێک ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته هه‌قێکی خۆی و به‌بێ ئه‌و پاره‌دانه‌ش ئه‌سته‌م ده‌بێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م و زیانێک له خۆی پێ دوور بخاته‌وه، ئه‌وه جائیزه به ڕای جومهوری زانایان، به‌رتیلده‌ریش له‌و حاڵه‌ته تاوانبار نابێ و به‌ڵکوو ته‌نها وه‌رگره‌که تاوانباره. ئیبن ئه‌ثیر-ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت- ده‌فه‌رموێت"ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌سێک ده‌یدات بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتنی به مافێکی ڕه‌وای خۆی یاخوود دوورخستنه‌وه‌ی زیانێک له خۆی، ناچێته حوکمی به‌رتیله‌وه". ئیبن مه‌سعوود-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له حه‌به‌شه گیرا له‌سه‌ر شتێک، ئه‌ویش دوو دیناری دا و ئیتر وازی لێ هێنرا. هه‌ندێ له شوێنکه‌وته‌ی هاوه‌ڵانیش(التابعین) فه‌رموویانه" هیچی تێدا نییه ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌به‌ر خاتری سه‌لامه‌تی خۆی و ماڵوسامانی وه‌ک مه‌رایی(مصانعة) بکات ئه‌گه‌ر ترسا له سته‌م". سه‌باره‌ت به به‌رتیلدانیش له‌و حاڵه‌ته‌ی ئێوه به پاره‌ی به‌سوو(ربا)، ده‌که‌وێته‌وه حوکمی ناچارییه‌کان(الضرورات)، ناچاریش به‌پێی شه‌رع ده‌ناسرێت نه‌وه‌ک به پێی عه‌قڵ و بۆچوونی هه‌ریه‌که خۆی. ئه‌گه‌ر چوونت بۆ سه‌ربازی ده‌بێته هۆی کوشتنت یاخوود دینداری خۆت ده‌فه‌وتێنیت، یان ماڵومنداڵت بێ مه‌سره‌ف ده‌مێننه‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌وا ده‌شێت پاره‌ی به‌سووی بۆ ڕاکێشی و بیکڕیته‌وه، به‌ڵام حاڵه‌تێکی ناچاری نه‌بێت ئه‌وا ده‌کرێت سه‌ربازییه‌که بکرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ڕێکردنی ماوه‌ی سه‌ربازییه‌که‌یه وه‌کو هه‌موو کارمه‌ندێکی تر له فه‌رمانگه‌که‌ی خۆی، چونکه پێشتر باسمان کردووه که سه‌ربازێتی به‌زۆر جائیزه ئه‌گه‌ر ناچار بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.