به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی وا ده‌ڵێت که وه‌لی و گه‌وره‌ی موسوڵمانان بریتین له‌و ده‌سته‌ڵاتدار و سته‌مکارانه‌ی ئه‌مڕؤ که به زه‌بری هێز و پاڵپشتی زلهێزانی کوفر داسه‌پاون به‌سه‌ر موسوڵمانان، ئه‌وه یان گێل و نه‌فام و نه‌گبه‌ته، هیچ له دین تێنه‌گه‌یشتووه، یاخوود دین‌فرۆش و گومڕا و گومڕاکه‌ره، ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت" إن الله لا ينزع العلم منكم بعدما أعطاكموه انتزاعا و لكن يقبض العلما‌ء بعلمهم و يبقى جهال فيسألون فيفتون فيضلون و يضلون" أخرجه السيوطي و صححه الألباني. واته/ خوای گه‌وره زانستی شه‌رعی هه‌ڵناکێشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێی به‌خشیون، به‌ڵام ده‌یکێشێته‌وه به مردنی زانا شاره‌زاکان، ئه‌و کاته‌ش نه‌فامه‌کان ده‌مێننه‌وه، پرسیاریان لێ ده‌کرێت، ئه‌وانیش خۆیان گومڕان ده‌که‌ن و خه‌ڵکیش گومڕا ده‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سیش فریومان نه‌دات! خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(صلى الله عليه وسلم) هێڵی گشتی ڕوونیان بۆ داڕێژاوین که به‌هۆیانه‌وه ده‌توانین سه‌نگی ده‌سته‌ڵاتداران به‌سه‌ر موسوڵـمانه‌وه بناسینه‌وه که ئایا ئه‌میر و گه‌وره‌مانن یاخوود تاغووت و سته‌مکار و کافر. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێتإِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ [المائدة:٥٥] ، واته/ به ڕاستی وه‌لی و گه‌وره‌ی ئێوه؛ خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانن که باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وانه‌ی نوێژ راده‌په‌ڕێنن و زه‌کات ده‌ده‌ن و به به‌رده‌وامی کڕنووش و سوژده ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن؛ ده‌ی ئه‌وانه باوه‌ریان هه‌یه و نوێژیش ده‌که‌ن، ده‌ڵێین ئه‌وانه ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی باوه‌ڕیش ده‌که‌ن به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن! چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه نییه له‌وه‌ی هه‌میشه نوێژ ده‌که‌ن، ئه‌وان له ساڵێک یه‌ک دوو جار ده‌بینرێن بۆ به‌رچاوی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی خه‌ڵکی له مزگه‌وت و نوێژ ده‌که‌ن یان به‌ربانگ ده‌که‌نه‌وه و ڕۆژوو ده‌شکێنن، پاشان ئه‌گه‌ر توانیشیان به‌رچاوێنی خه‌ڵک بکه‌ن بۆ ئیسلامه‌تی خۆیان، به‌ده‌ر له‌وه نابێت کوفری ئاشکرایان لێوه ده‌رکه‌وێت، جه‌ناده‌ی کوڕی ئه‌بوو ئومه‌ییه-خوا لێی ازی بێت- ده‌فه‌رموێت: چووینه لای عوباده‌ی کوری صامیت-خوا لێی ڕازی بێت- نه‌خۆش بوو، پێمان وت: خوا شیفات بدا بۆمان باس بکه فه‌رمووده‌یه‌ک که خوا سوودمان پێی بگه‌یه‌نێت و خۆت له پێغه‌مه‌بری خوات(صلى الله عليه وسلم) گوێبیست بووبێت، ئه‌ویش فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بانگی کردین، ئێمه‌س به‌یعه‌تمان پێ دا ، له‌وانه‌ی له به‌یعه‌ته‌که‌دا لێی وه‌رگرتین؛ ئه‌وه‌بوو به‌یعه‌تمان دایه له‌سه‌ر گوێگرتن و گوێڕایه‌ڵی له خۆشی و ناخۆشی و بارگرانی و بارئاسانیمان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی خۆشمان بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شه‌ڕ نه‌یه‌ین بۆ ده‌سته‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کان مه‌گه‌ر کوفرێکی ئاشکرا و ڕوونیان لێ ببینن که ببێته به‌ڵگه‌یه‌ک بۆتان له‌لای خوا. "دخلنا على عبادة بن الصامت وهو مريض فقلنا حدثنا أصلحك الله بحديث ينفع الله به سمعته من رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال دعانا رسول الله صلى الله عليه وسلم فبايعناه فكان فيما أخذ علينا أن بايعنا على السمع والطاعة في منشطنا ومكرهنا وعسرنا ويسرنا وأثرة علينا وأن لا ننازع الأمر أهله قال إلا أن تروا كفرا بواحا عندكم من الله فيه برهان" زۆربه‌ی زۆری فه‌رمانڕه‌واکانمان به سه‌دان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره له‌سه‌ر کوفری ئاشکرا و ڕوون، وه‌کو ئه‌وه‌ی پشتگیری له بڵابوونه‌وه‌ی کوفر و ئیلحاد ده‌که‌ن له‌باتی به‌رهه‌ڵستی و بنبه‌ستیان بکه‌ن له کاتێکدا ئه‌وان ده‌توانن، ئه‌وان حوکم به قورئان انناکه‌ن و به‌ڵکوو ڕازین به غه‌یری قورئان په‌یڕه‌ویان بێ و خه‌ڵکیشی به‌زۆره‌ملێ بۆ ڕاده‌کێشن، ڕێگا له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام ده‌گرن و په‌یڕه‌وی لێ ناکه‌ن، له ژێر ناوی ئازادی و مافی مرۆڤ بره‌و به به‌ڕه‌ڵڵایی و به‌دڕه‌وشتی ده‌ده‌ن، حه‌ڵاڵکردنی زینا و پێشه‌کییه‌کانی بۆ خۆی کوفرێکه و وه‌ک ده‌هۆڵ له دووره‌وه ده‌نگی دێت. موسوڵمان ده‌کوژن و به‌ندیان ده‌که‌ن و دژایه‌تی ڕیش و سه‌رپۆشی ئیسلامی و ناسنامه‌ی ئیسلامی ده‌که‌ن....تاد. ڕاسته ڕه‌نگه زۆر به ده‌گمه‌ن به‌رپرسانێک هه‌بن، موسوڵمان بن و کوفری ئاشکرایان پێوه دیار نه‌بێت، ئه‌گه‌ر واش بوو، مه‌گه‌ر له‌به‌ر فیتنه و ئاشووب و کوشتاری بێ سوود له‌ناو ڕیزی موسوڵمانان، وازیان لێ بهێنرێ، ئه‌ویش زانایانی دڵسۆزی خه‌مخۆر و شاره‌زا فه‌توای له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، چونکه له پێناوی چاکتر و شایسته‌تر ده‌بێت هه‌وڵی لابردنیان بکرێ، به‌ڵام چۆنییه‌تی ئه‌وه و ئامرازه‌کانی ئه‌هلی خۆی له زانایانی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام دیاری ده‌که‌ن، بۆیه تا ئه‌و کاته ئه‌و به‌رپرسه ناشایسته موسوڵمانانه گوێڕایه‌ڵی ده‌کرێن ئه‌ویش ته‌نها له‌وه‌ی له فه‌رمانی خوادا ده‌بن، یاخوود ته‌نها له‌و فرمانانه‌ی که له‌گه‌ڵ دینی خوا یه‌کده‌بێته‌وه، ئه‌گینا له‌وه به‌ده‌ر" لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق" صححه الألباني. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -