سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی سه‌ربازی بۆ ده‌وڵه‌تێکی نائیسلامی سه‌پاو به‌سه‌رموسوڵمانان.؟
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت. من دو برام هه‌یه‌ که‌ تا دو سێ مانگیتر زانکۆ ته‌واو ئه‌که‌ن، به‌ڵام تا نه چنه‌ سه‌ربازی( عه‌سکه‌ری) له‌ هیچ شوێنێکدا ته‌عینیان ناکه‌ن یه‌عنی هیچیان پێ ناده‌ن. چونکه‌ له‌ ئێران که‌سێک تا نه‌ڕواته‌ عه‌سکه‌ری ئیشی پێ ناده‌ن و له‌ دایه‌ره‌کانیشدا هیچی بۆ حیساب ناکه‌ن. بڕێک براده‌ر هه‌ن که‌ پێیان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و بڕۆنه‌ عه‌سکه‌ری کافر ئه‌بن و ئه‌گه‌ر له‌ عه‌سکه‌ریا بمرن ئه‌وا حه‌تمه‌ن ئه‌ڕۆنه‌ دۆزه‌خ!!!!!! ئێستا ئێمه‌ نازانین چی بکه‌ین، یان ئه‌بێت نه‌ڕۆنه‌ عه‌سکه‌ری و هه‌رچی باوکمان به‌ کرێکاری و نه‌هامه‌تی پاره‌ی بۆ ده‌ر هێناون تا بگه‌نه‌ شوێنێک بۆ خۆیان و ئه‌وانیش نه‌بنه‌ کرێکار و ئه‌و 12 ساڵه‌ که‌ خۆیان زه‌حمه‌ت داوه‌ به‌ فیڕۆ بڕوات یان ئه‌بێت بڕۆنه‌ ئه‌سکه‌ری و ترسیان له‌وه‌ بێت که‌ توشی عه‌زابی خوای گه‌وره‌ بن. داواتان لێ ده‌که‌ین ئه‌م بابه‌تمانه‌ بۆ ڕۆانکه‌نۆ چونکه‌ به‌ ڕاستی باوکمان به‌ نه‌هامه‌تیو کرێکاری ئیمه‌ی گه‌وره‌ کردوه‌ ئێستا براکانم گه‌یشتنه‌ ‌ ئه‌و قۆناغه‌ که‌ بونه‌ یارمه‌تی ده‌رێک بۆ باوکمان ئێستا دو سێ براده‌رێک هه‌ن که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌ کافر دائه‌نێن و نا‌هێلن که‌مێ ژیانمان به‌ره‌و باشی بڕوات. چونکه‌ هیچ نه‌بێت ئه‌رکی براکانم له‌ سه‌ری باوکمان ده‌که‌وێت و ئه‌و ئیتر مه‌جبور نابێت بۆ 12 که‌س به‌ ته‌نهایی کرێکاری بکات. زۆر سپاس
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 46


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
وه‌ڵامێکی له‌و جۆره‌ پرسیاره‌مان پێشتر داوه‌ته‌وه‌ ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ری ١٠١٣ , وه‌ ئه‌گه‌ر دڵتان هێشتا پێویستی به‌زیاتر بوو ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

  ژمارەی بینین 889

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram