به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برای خۆشه‌ویست به‌کورتی به‌هیچ جۆرێک جائیز نییه خانوو کڕین یاخوود مامه‌ڵه‌کردن به‌پاره‌ی سو‌و(ربا)، مه‌گه‌ر بۆ که‌سێک زۆرناچار بێت و ناچاریش ناسراوه له‌شرع نه‌وه‌ک هه‌رکه‌سه و به گه‌زی خۆی! ته‌نها بۆ که‌سێک ده‌بێت که هیچ ڕێگایه‌ک نه‌بینێته‌وه هه‌تا خانوویه‌کی بۆ دابین بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌بێت کرێ خانوو بدات، سوشیالی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژی هیچی بۆ دابین ناکات له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت وه‌ک بێ ئیقامه‌یی، کاری چنگ ناکه‌وێت، ناشتوانێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی، له‌حاڵه‌تێکی وادا بۆی جائیزه قه‌رزی ڕیبا بکات چونکه خانوو یه‌کێکه له پێویستییه گرنگه‌کانی ژیان. له‌وه به‌ده‌ر قه‌رزکردنی پاره‌ی ڕیبا بۆ خانوو حه‌رامه و گوناهێکی گه‌وره‌یه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.