به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و پاره‌ی که دایده‌گرن بۆیان زیاتره له حه‌قی خۆیان که‌واته ته‌نها ئه‌وه‌ی مافی خۆیانه ئه‌وه‌یان حه‌ڵاڵه و ئه‌وی تری ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی چونکه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت " كل قرچ جر نفعا فهو ربا "رواه الحارپ بن أبی هشام، وإسناده ساقگ . وله شاهد چعیف واتا : هه‌ر قه‌رزێک سودی بێته سه‌ر ئه‌مه سووه ( الربا) . هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه به‌ڵام شێخ (ابن عپیمن) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت واتاکه‌ی ته‌واوه ، وه ئه‌م جۆره سووه پیی ده‌وترێت (ربا نسیئه ) که له سه‌رده‌می پێش هاتنی ئیسلام ئه‌م جۆره سووه هه‌بووه و ئیسلام بن بڕی کرد و نه‌یهێشت. هه‌رچه‌نده ئه‌م کاره به ڕه‌زامه‌ندی براکه‌ت نه‌بووه وه براکه‌ت له قه‌رزه‌که‌دا زیاتری بۆ ماوه‌ته‌وه ئه‌و زیاده ده‌بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی بگه‌ڕیته‌وه . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.