به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و شته‌ی که تۆ به مه‌بله‌غێکی دیاریکراو ده‌یکڕی و خێرێکی ده‌خه‌یته سه‌ر ئه‌و خێره که ده‌یخه‌یته سه‌ر شته‌که خێرێکی گونجاو بوو بۆ ئه‌و شته و ئه‌و شته ئه‌وه‌ی ده‌هێنا که ئه‌و خێره بکات و ئه‌و شته له ڕووی ما‌ده و به‌کارهێنانی شتێکی په‌سه‌ند و باش بوو ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه و دروسته بیفرۆشیته‌وه به‌وه که خێرێکی له‌سه‌ر دانێیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و شته ئه‌وه‌نده بوو که ئه‌و پاره زۆره بکات وا ماده‌ی بێکه‌ڵك بوو و بۆ ده‌ستبڕین و خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئه‌وا ئه‌و خێره گوناهه و ئه‌و قازانجه پێی ده‌وترێت (قازانجێکی فاسد) یان -غه‌ش- هه‌رچه‌ند زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه جیاوازییان هه‌یه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر ڕزقێك مه‌به‌ستی (غه‌ش و ده‌ستبڕین و ساخته‌چێتی) تێدا کۆ نه‌بۆوه، ئه‌وا دروسته که به مه‌بله‌غێکی دروست بیفرۆشیت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.