به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و شته‌ی دزراوه نابێته موڵکی دزه‌که، ده‌بێت بۆی بگێڕێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نایبینێته‌وه له دوای هه‌وڵدان(ده‌توانێ ساڵێک هه‌وڵی گه‌ڕان بدات له دوای)، ئه‌وا با بیکاته خێر و له کار و خزمه‌تی ئیسلامدا خه‌رجی بکات، هه‌ر کاتێکیش خاوه‌نه‌که‌ی دیته‌وه، ڕاستی پێ بڵێ، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر لێی خۆش بوو ئه‌وه هیچی له‌سه‌ر نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر داوای بکاته‌وه، به پاره یان ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌له بۆی بکڕێته‌وه، داوای گه‌ردن ئازاییش بکات لێی، له‌گه‌ڵ خوای خۆیشی تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه و ئیستیغفار. دوعای چاکه و هیدایه‌تیش بۆ خاوه‌نه‌که‌ی بکات به‌ڵکو خوای گه‌وره بیکاته بری ئه‌و خه‌تایه‌ی کردوویه‌تی له به‌رامبه‌ری ئه‌و پیاوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.