به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: دیاری دزی‌و نابێته موڵکت و قه‌بووڵ ناکرێت، بۆیه بۆت حه‌ڵاڵ نییه به‌کاری بهێنیت یاخوود بیفرۆشیت، پێویسته له‌سه‌رت بیگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌ن موڵکه‌که ئه‌گه‌ر زانیت، ئه‌گه‌ر نا، بیگێڕێوه بۆ دزه‌که ئه‌گه‌ر دڵنیای ده‌یگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری بکه و بیترسێنه به سزای خوا و هانی تۆبه‌کردنی بده. ئه‌گه‌ر گۆمانیشت هه‌یه له‌وه‌ی ناگێڕێته‌وه و تۆیش بێهیوا ده‌بیت له دۆزینه‌وه‌ی، ئه‌وا ده‌یکه‌یته خێر و ده‌یبه‌خشیته مزگه‌وتێک یاخوود بنکه‌یه‌کی ئیسلامی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان خه‌رجی بکه‌ن له پڕۆژه‌ی خێرخوازی خۆیان و موسوڵمانان. ئه‌گه‌ر ده‌زانی ڕه‌نگه پاش ماوه‌یه‌ک خاوه‌نه‌که‌ی بدۆزیته‌وه، با له‌لای خۆت بمێنێت هه‌تاوه‌کو ئه‌و ماوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێهیوا بووی له دیتنه‌وه‌ی خاوه‌نی، ئیتر بیبه‌خشه به مزگه‌وتێک. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.