به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و زیاده‌یه جۆرێکه له سو‌و(ربا)، ئه‌گه‌ر ده‌توانی ڕێک بکه‌وی له‌گه‌ڵیان ئه‌و پاره‌یه‌ت بۆ دانه‌نێن، ئه‌وه له پێشتره، یان ئه‌وه‌یه له بانک دایمه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیته هاوکارییان له مامه‌ڵه‌ی ڕیبادا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستت به بانک هه‌یه و ئه‌و زیاده‌یه‌ش هه‌ر دائه‌نێن بۆت، ئه‌وا به تۆ حه‌ڵاڵ نییه، پێویسته له‌سه‌رت بیبه‌خشییه‌وه، بۆ پێویستییه‌کانی مزگه‌وت یاخوود بۆ هه‌ژارێک، خێریشت ناگات چونکه ته‌نها له‌خۆکۆڵکردنه‌وه‌ی حه‌رامه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.