به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌و ڕوونکردنه‌وه‌که‌ت وا ده‌رده‌که‌وێ نه‌زان بوون له‌باره‌ی قه‌رزی ڕیباوه، به‌ڵام موسوڵمان پێویسته له‌سه‌ر پرسیار بکات له شتێ که نه‌یزانێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته حه‌رامه‌وه، تۆش که پرسیارت کردووه و ڕاستیت بۆ ده‌رکه‌وتووه ده‌بوو ڕێگری بکه‌ی له وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه، له‌وه‌دا گوناهباریت و ماڵه‌وه‌شتان ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستابێ له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت و له أێر فشاری ماڵی باوکی قه‌رزه‌که‌ی کردووه گوناهباره، هه‌موو پێویسته تۆبه بکه‌ن.. قه‌رزی ڕیباش پێویسته هه‌رچی زووه زوو بدرێته‌وه، هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له حه‌جی ماڵئاوایی حه‌رامی کرد و داوای له مامی خۆی کرد که له پێشی هه‌موو که‌س قه‌رزی ڕیبای پاک بکاته‌وه و خۆی لێ ده‌رباز بکات.. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خانووه تێی دانه‌نیشتوون واچاکه بیفرۆشیته‌وه و قه‌رزه‌که‌ی پێ بده‌یه‌ته‌وه هه‌تاوه‌کو زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌رامه گه‌وره‌یه هاوکار نه‌بیت.. به‌ڵام له‌وه‌ی نوسیوته ئه‌گه‌ر وایه ئێستاکه لێتان وه‌رناگرنه‌وه چونکه ماوه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و ناوتان ڕه‌ش بووه، ئه‌مه خێرێکه بۆ ئێوه، جارێ خۆتان له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌که دوور بگرن، له دوای ئه‌وه‌ی لێتان خۆش بوون، ئه‌و کات قه‌رزه‌که بده‌نه‌وه به‌بێ ڕیباکه‌ی چونکه پاره‌ی ڕیبا زوڵمه و ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بیت نابێت بێده‌یته‌وه، واته خاوه‌ن پاره به سته‌م وه‌ری ده‌گرێ بۆیه ئه‌گه‌ر بکرێ نه‌درێته‌وه باشتره خۆ ئه‌گه‌ر ناچار بوو بیده‌یت ئه‌وا گوناه له‌سه‌ر تۆ نییه و ئه‌وان گوناهبار و سته‌مکارن. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.