به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: کارکردن له‌و بانکانه‌ی مامه‌ڵه به سو‌و(ربا) ده‌که‌ن گومانی تێدا نییه حه‌رامه به قورئان و سوننه‌ت و کۆڕای زانایانی ئه‌هلی سوننه، ئه‌گه‌ر وه‌کو کارمه‌ندی بێت یان خزمه‌تگوزاری وه‌کو سایه‌قی و پاککردنه‌وه و هه‌ر شتێکی تر، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی"لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم آكل الربا وموكله وكاتبه وشاهديه " وقال : "هم سوا‌ء" رواه مسلم. واته: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) نه‌فرینی کردووه له خۆره‌ی سو‌و و ئه‌وانه‌ش که بریکاریی بۆ ده‌که‌ن یان بۆی ده‌نووسێ یان شایه‌تی بۆ ده‌دات. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.