به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گوناهێک به هه‌ڵه بکرێت یان نه‌زانی سزای له‌سه‌ر نادرێت به‌مه‌رجێ که‌مته‌رخه‌می نه‌بوو له پرسیارکردن لێی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئومید وایه به نه‌زانی و هه‌ڵه وه‌ربگیرێ هه‌رچه‌نده پێویست بوو بۆ کارێکی وه‌ها پرسیاری زیاتر بکه‌ی به‌ڵام وه‌ک باسی ده‌که‌ی به‌و تێکه‌وتووی خوێندکارێکی کۆلێژی شه‌ریعه ده‌مڕاست و ڕاپه‌ڕێنه‌رتان بووه! که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی به‌ڵگه‌یه‌که دین له هه‌موو که‌سێ وه‌رناگیرێ ئه‌گه‌رچی ده‌رچووی شه‌ریعه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی باڵاش بێت... پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له حه‌جی ماڵئاواییدا بۆ ته‌واوی جه‌ختی له‌سه‌ر حه‌رامیی سووی کرده‌وه و فه‌رمووی یه‌که‌مین سوویه‌کیش ئه‌وه‌ی ماممه(عه‌باسی کوڕی عه‌بدولموته‌لیب)، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر تۆبه‌تان کرد ئه‌وا سه‌رمایه‌که‌تان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و زیاده‌که وه‌رناگرن، نه سته‌م بکه‌ن و نه‌سته‌میشتان لێ بکرێوَإِن تُبْتُمْ فَڵكُمْ رُ‌وُوسُ أَمْوَالِكُمْ ڵا تَڤْلِمُونَ وَڵا تُڤْڵمُونَ[البقره: 279]. له‌مه‌وه هه‌وڵ بده پاره‌که بگێڕیته‌وه و ئه‌و گرێبه‌نده هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌میش بوو هه‌وڵ بده به‌زووترین کات قه‌ره‌زه‌که بده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر به قه‌رزکردنی خزمان و دۆستانیشت بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان هه‌ر زه‌حمه‌ت بوو ئییتر خوای گه‌وره به‌پێی توانا داوا ده‌کات و ئه‌و کاته تۆ گوناهبار نابیت له پێدانی ئه‌و سووه و ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ی تر حوکمی سووخۆری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. بێگومان تۆبه و ئیستیغفاریش پێویسته و خوای گه‌وره‌ش له گوناهی هه‌مووان خۆش بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.