به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌مانه‌تپارێز ئه‌گه‌ر هاتوو پشتگوێی و که‌مته‌رخه‌می نه‌کردبێت له پاراستنی سپارده‌که(ئه‌مانه‌ته‌که) ئه‌وان لێی به‌رپرسیار نابێت ئه‌گه‌ر لێی بدزرێت، ئه‌وه‌ش بۆ خۆت بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌یت که ئایا که‌مته‌رخه‌م بوویت یاخود نا؟! خاوه‌نی کتێبی(المغنی) فه‌رموویه‌تی(ولیس علی مودع چمان إژا لم یتعد وجملته أن الودیعه أمانه فإژا تلفت بغیر تفریگ من المودع فلیس علیه چمان.) هه‌مان مانای هه‌یه که پێشتر ڕوونمان کرده‌وه. ئیمان و پاکیی و زۆر خواناسی و ماڵی حه‌ڵاڵ هه‌روه‌ها دووری له تاوان و حه‌رامه‌کان ته‌نها هۆکار نییه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیان و خه‌ساره‌ت و ناڕه‌حه‌تییه‌کان نه‌بیت له ژیاندا! چونکه دابه‌زینی قه‌ده‌ره شه‌ڕه‌کان و به‌ڵا و ناخۆشییه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ندی نییه به سنوورپاریزی خوای گه‌وره‌وه، به‌ڵكو هۆکاری تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشییه‌کان تووشی که‌سێکی ببێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه مه‌به‌ست پێی تاقیکردنه‌وه‌ی خوایی بێت، پێغه‌مبه‌ران-سه‌لامی خوایان لێ بێت- له هه‌موو که‌س زیاتر پاک و نێزک بوون له خوای گه‌وره و له حه‌رام و خراپه‌س دوور بوون! به‌ڵام له هه‌موو که‌س زیاتریش تووشی به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تی هاتوون.. یان ڕه‌نگه بۆ ئه‌وه بێت پله‌وپایه‌ت به‌رزبێته‌وه لای خوا گه‌وره و پاداشتت زۆر بێت له قیامه‌ت، چونکه له ئه‌نجامی موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تییه‌کان خۆگری و ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕین بۆ ویستی و خوا و ناشکوری ناکه‌ین، به‌مه‌ش پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرینه‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر تووشی ناخۆشی نه‌بین سه‌بر و خۆڕاگریمان چۆنچۆنی به‌دیار بکه‌وێت!!؟ یان له‌وانه‌یه پشتگوێی و که‌مته‌رخه‌میت هه‌بووه له تاعه‌تی خوا و پاڕانه‌وه و یادکردنی، به‌مه‌ش کاتێک تووشی به‌ڵایه‌کمان ده‌کات وریا ده‌بینه‌وه و به‌خۆماندا ده‌چینه‌وه.. یاخود ڕه‌نگه تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ خۆت و خاوه‌ن ماڵه‌که، هه‌تا ده‌رکه‌وێت ئێوه له نێوانی خۆتان چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک کێشه‌یه‌کی وه‌ها چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن!؟ ئایا به‌پێێ ویست و ڕه‌زای خوا ده‌یکه‌ن یاخود به‌پێی حه‌زی خۆتان و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیتان.. چونکه به‌نده‌کانی خوا له ژیاندا به هه‌موو شێواز و ڕێگایه‌ک تاقیده‌کرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان ده‌رکه‌ون و هه‌ڵوێسته‌کان و بڕیاره‌کانیان بسه‌لمێنن له ژیاندا که ئایا به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی خوایی بووه یاخود هه‌وا و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.