به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: سه‌ره‌تا هیوادارین كه خوای گه‌وره كاره‌كانت بۆ ئاسان بكات و قه‌رزه‌كانت له كۆڵ بخات و ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ كردبیت، سه‌باره‌ت به‌رِوونكردنه‌وه‌كه‌ت دیسان ده‌ڵێینه‌وه تۆ حكومه‌ت به خاتری ئه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ت ده‌داتێ كه جه‌نابت ئیش ناكه‌یت له‌و وڵاته، وه ئه‌گه‌ر بزانێت ئه‌و پاره‌یه‌ت ناداتێ وه غه‌رامه‌یشت ده‌كات وه كو خۆت باست كردوه، كه‌واته ئه‌م كاره‌ی جه‌نابت ده‌یكه‌یت غه‌ش و فێڵی تێدایه، و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌س غه‌ش بكات له من نییه). وه دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه جه‌نابت وه‌رتگرتوون به‌سوود نابێته پاساو بۆ ئیشی رِه‌ش، چونكه قاعیده‌یه‌كی شه‌رعیمان هه‌یه ده‌فه‌رمووێت (زه‌ره‌ر به‌زه‌ره‌ر لانابرێت و چاره‌سه‌ر ناكرێت). جا جه‌نابیشت ده‌ته‌وێت حه‌رام به حه‌رام لاببه‌یت. بۆیه جه‌نابت ده‌بێت حكومه‌ت ئاگادار بكه‌یته‌وه كه‌تۆ ئیشی رِه‌ش ده‌كه‌یت و ئه‌و كات ده‌بێت ده‌ست له مووچه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵبگریت وخه‌ریكی ئیشی رِه‌ش بیت، و هه‌وڵیش بده‌یت كه قه‌رز له خه‌ڵكێكی خێر خواز بكه‌یت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بانك و پاشانیش له به‌ره‌وه قه‌رزه‌كانت بده‌یته‌وه. خوای گه‌وره یار و یاوه‌ری هه‌موو لایه‌ك بێت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.