به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ڕێنیشانده‌ری و کارئاسانکردن بۆ خه‌ڵکی له‌وه‌ی له شوێنێکه‌وه به‌ره‌و جێیه‌کی تر ده‌ربازبکرێن حوکمه‌که‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به جۆر و مه‌به‌ستی ئه‌و کۆچکردنه‌وه که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن.. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کاتێك له مه‌ککه‌وه کۆچی کرد بۆ مه‌دینه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵی ئه‌بووبه‌کری صدیق-خوا لێی ڕازی بێت- که‌سێک موشریکیان به‌کرێ گرت هه‌تا ڕێگه‌یان نیشان بدات که‌ناوی(عبد الله بن أريقط الدؤلي).. که‌واته ده‌توانین له‌مه‌وه بڵێین که کاری ڕێنیشاندان و ده‌ڵاڵی ڕێگا له‌خودی خۆیدا حه‌ڵاڵه به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌ستێکی شه‌رعی و ڕه‌وا بێت.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مێک ورد بینه‌وه له‌کۆچکردنی ئه‌مرؤی خه‌ڵکی بۆ هه‌نده‌ران، ده‌بینین که زۆری کۆچکردووه‌کان مه‌به‌ستێکی مه‌شروعیان نییه له به‌جێهێشتنی وڵاته‌که‌یان، یاخوود زۆربه‌یان بێدینن یان باوه‌ڕله‌قن و به‌کۆچکردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌خوا و له‌ئیسلام دوورتر ده‌بنه‌وه، یان خۆی ڕاده‌گرێت به‌ڵام منداڵه‌کانایان ده‌فه‌وتێن به‌په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی. ئه‌گه‌ر کاری په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵک ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی تێدا بێته‌دی یاخوود که‌سانێکی ئاوه‌ها ده‌ربازده‌که‌ی ئه‌وها ناجائیزه و به‌ڵکوو گوناهباریش ده‌بیت، چونکه ئه‌وانه تووشی هه‌ر تاوان و خراپه‌کارییه‌ک ده‌بن تۆش به‌شداری له‌گه‌ڵیان ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ[المائدة:2] واته/ هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه و پارێزی، هاوکاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رکه‌شی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ڵاڵی بۆ که‌سانێکی موسوڵمان یاخوود که‌سانێک که لێیان دڵنیا بێت ڕه‌وشتی خۆیان نادۆڕێنن و تووشی فه‌سادی نابن و له‌داهاتوو نابنه هۆکارێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی بێدینی و به‌دڕه‌وشتی، هه‌روه‌ها پاساوی شه‌رعییان هه‌یه له به‌جێهیشتنی وڵات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕایانکردووه و گیانیان له‌خه‌ته‌ردایه، یان بۆ مه‌به‌ستی خوێندن و باشکردنی باری بژێوی و ... ئه‌وه ده‌کرێت بڵێین کارکردن بۆ ئه‌وانه جائیز بێت.. به‌ڵام هێشتا ده‌بێت بزانیت که مسۆگه‌ری ته‌واو نییه بۆ ئه‌وانه که له‌خۆیان ناگۆڕێن و گوناهکاری ناکه‌ن.. پاشان مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی که‌ره‌سه‌ی خه‌ڵکی و به‌بێ ڕووخسه‌ت لێوه‌رگرتنیان ئه‌وه هیچ شه‌رعییه‌تێکی نییه، خستنه‌ناوه‌وه‌ی کۆچکردووه‌کان بۆناو لۆری و شاحینه‌ی خه‌ڵکی! یان ده‌بێت پێیان بوترێت و به‌ڕه‌زای خۆیان ڕێگا بده‌ن یان حه‌رامه و گوناهه‌یه.. له‌مه‌وه؛ باشتر وایه موسوڵمان له‌کار و پیشه‌ی وه‌ها دووربکه‌وێته‌وه و نانی خۆی نه‌خاته ئه‌و ده‌ڵاڵی و کۆچبه‌رییه‌وه چونکه له‌حه‌ڵاڵ دووره و شه‌ڕی زۆریشی له‌پاشه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌توانێت ته‌نها یارمه‌تی موسوڵمانی ڕاسته‌قینه بدات و بشزانێت که هۆی ده‌رچوونی شه‌رعییه و مه‌به‌ستی ڕه‌وایه ئه‌وا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ماڵی خه‌ڵكی به‌کارنه‌هێنێت(لۆرییه‌کان و ..) به‌بێ ڕووخسه‌تیان، ئینشاءالله جائیزه و ڕه‌نگه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا خێریشی بگات.. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.