به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر سولفه‌ی عه‌قار له وڵاتێکی ئیسلامییه وه‌کو کوردستان، ئه‌وا به لێخۆشبوونی ده‌وڵه‌تیش له‌و مردووه، ئه‌و پاره‌یه نابێته حه‌ڵاڵی که‌سوکاری، چونکه ئه‌و ماڵه موڵکی میلله‌ته و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ میلله‌ت که مۆرکی ئیسلامیان له‌سه‌ره. خۆ ئه‌گه‌ر دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌گاته‌وه ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و ده‌دزرێ یاخوود وون ده‌بێت، که‌سوکاری ده‌توانن بیکه‌نه خێر و به‌شی لێقه‌وماوانی لێ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ناگاته هیچ و بێبه‌شن و پێویستی زۆریان هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سولفه‌یه له وڵاتێکی نائیسلامی وه‌رگیراوه، ئه‌وا بۆیان هه‌یه که‌سوکاری ئه‌و پاره‌یه بۆخۆیان هه‌ڵگرنه‌وه و سوودی لێ ببینن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رزی ڕیبا نه‌بێت، چونکه قه‌رزی ڕیبا به‌هیچ شێویه‌ک حه‌ڵاڵ نییه، له‌و حاڵه‌ته‌دا که ڕیبا بووبێ، ده‌به‌خشرێته‌وه به هه‌ژاران و کاروباری خێرخوازی ئیسلامی. بۆ بیمه‌ی ژیانیش(تأمین حیاة) حه‌ڵاڵ نییه و موسوڵمان نابێت بیکات مه‌گه‌ر به‌زۆر بێ و نه‌توانێ خۆی لێ دوور بگرێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.