به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شداربوونه(بۆ نمونه دوو یورۆیه) کاتێک ده‌درێ بۆ کاڵایه‌ک، بۆت نه‌گه‌ڕێته‌وه له حاڵی به قیسمه‌تنه‌بوونی کاڵاکه، ئه‌وه جائیز نییه چونکه وه‌کو قوماری لێ دێت، به‌خت بۆ ئه‌و که‌سه‌یه له دوایین مۆڵه‌ت زیاتری داوه و ئه‌وانی پێشووش هه‌رچییان داوه ده‌فه‌وتێ، ئه‌مه هاوکارییه له‌سه‌ر تاوان خوای گه‌وره ڕێگری لێ کردووین له هاوکاری یه‌کتر له‌سه‌ر تاوان و سنوورشکاندن.. وَڵا تَعَاوَنُوا عَڵی الْإِپْمِ وَالْعُدْوَانِ[المائده:2]، ئه‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ڕێکخستووه ڕه‌نگه بۆ کاڵایه‌ک که نرخه‌که‌ی(١٠) یۆرۆ بێت چه‌ندین قات ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ست بکه‌وێ، له شه‌رعیشدا پاره نابێت به به‌خت و قومار بڕوات! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ک مه‌زاد بێت، پاره زیاد بکه‌ی و ئه‌گه‌ر نه‌بووه نسیبت پاره‌که‌ت له ده‌ست نه‌چێ ئه‌مه‌یان دروسته و حه‌ڵاڵه. وه ئه‌گه‌ر بۆ مافی ئه‌و به‌شدارییه‌ش نرخێکی ڕه‌مزی بده‌ی، ئه‌وه‌ش سه‌رف ده‌کرێ بۆ ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و مه‌زاده‌ن و کاروباره‌کان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆیانی پێ بده‌ن، دیسان ئه‌وه‌ش حه‌ڵاڵه و جائیزه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.