به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: زانایان هەموویان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی گریان لەسەر مردوو ئاساییە و درووستە وە هەم درووستە ماچیشی بکرێت وە بەڕاستی زۆر سەختە کەسێکی ئازیزت لەدەست بدەیت و نەگریت هەر بۆیە خوای گەورەش ڕێگری لە شتێك ناکات کە کەسەکە بەدەست خۆی نەبێت و بەهۆی هەست و سۆزیەوە بێت بەڵام بەمەرجێ ئەم گریانە شین و لاواندنەوە و هاوار هاواری تێدا نەبێت . چونکە لاواندنەوەی لەسەر مردوو کارێکی زۆر ناشەرعیە بەڵگە و نموونە زۆرە لە پێغەمبەری خواوە (صلی الله عليه وسلم) و هاوەڵانەوە هەم بۆ گریان و هەم بۆ ماچکردنی مردوو کە لەکاتی لەدەست دانی هاوەڵەکانیدا چاوەکانی پڕدەبوون لە فرمێسك ① وە کاتێك کە پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) کورە شیرینەکەی لەدەست دا کە (ابراهیم) بوو ... (ابراهیم) ی گرتە باوەشی و ماچی کرد بۆنی پێوە کرد و چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسك پاشان فەرمووی : چاوەکان پڕن لە فرمێسك و دڵیش تەنگ دەبێت وە شتێك ناڵێین ببێتە ناڕازی بوونی خوای گەورە ② وە کاتێك سەروەر و پێشەوامان پەیامبەری ئازیزمان خۆشەویسترین کەسمان (صلی الله عليه وسلم) وەفاتی کرد (ابوبکری صديق) - خوا لێی ڕازی بێت - بە سواری ئەسپێکەوە هات بۆ خزمەتی جەنازەکەی خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) و عەباکەی لابرد بەسەریەوە و ماچی کرد و فەرمووی دایک و باوکم فیدات بن ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) هەرگیز خوا دوو مردنت لەسەر کۆناکاتەوە ، ئەو مردنەی خوا لەسەری نووسیبویت ئەوە مردیت ، ئیتر جارێکی تر نامریتەوە ③ کەواتە ئەمانە بەڵگەن لەسەر درووستێتی گریان و ماچکردنی مردوو بەو مەرجەی لاواندنەوە و شینی تێدا نەبێت .. و صلی الله علی نبينا محمد و علی آله وصحبه وسلم (واللە اعلم وباللە التوفیق) _ _ _ _ _ ① : (صحيح البخاري : 1246) ,( مسند احمد : 11878) ② : (صحيح البخاري : 1303), (صحيح مسلم . خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.