سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوکمی خواردن و خواردنەوە بە پێوە.؟
حوکمی خواردن و خواردنەوە بە پێوە.؟
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1390



حوکمی خواردن و خواردنەوە بە پێوە.؟

بسم اللە الحمد للە والصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله وصحبه اجمعين 

ئەو کارە حەرام نییە ئاساییە و هیچی تێدا نییە بەڵام باشتر وایە و سوننەت وایە بە دانیشتنانەوە بخورێت یان بخورێتەوە خۆ ئەگەر واشی نەکرد تاوانبارنییە و هیچی لەسەر نییە 

وە ان شاء الله تیشك ئەخەینە سەر ئەو فەرموودانەی لەوبارەیەوە هاتووە

1- / ئەنەسی کوری مالیك بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرمووی پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) ڕێگری کردووە کە بە پێوە شت بخورێتەوە ① - ئیمامی مسلم گێڕاویەتیەوە -

[ کاتێك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری لە شتێك دەکات واتە یان ئەو شتە (حەرام)ە یان (مەکروهــ) جا ئەم ڕێگریەی فەرموودەکەی ئەنەس بۆ کەڕاهەتە و مەکروهە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە واباشترە بە پێوە خواردن و خواردنەوە نەخورێت وە بەڵکو سوننەت وایە کەبە دانیشتنەوە بێت بەڵام خۆ ئەگەریش بە پێوە بوو ئەوە تاوانبار نییە و هیچی لەسەر نییە و ئاساییە] - هەروەك زانایان فەرموویانە -

وە بۆ زانیاریشتان کە ئیمامی مسلم ئەم فەرموودەیەی هێناوە (باب) ی فەرموودەکەی ناوناوە (كراهية الشرب قائما) واتە کەڕاهەتی خواردنەوە بە پێوە ئەمەش ئەوەمان تێدەگەیەنێت کە امام مسلم خۆشی دەزانێت ولەگەڵ ئەوەیە کە بۆ کەراهەتە نەك بۆ تحریم 

(بەڵگەش بۆ ئەوەی کە ئەو ڕێگریە بۆ مکروهە نەك حەرام ئەوەیە کە لە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هاوەڵانەوە بینراوە کە بە پێوە شتیان خواردووە وەك لەم فەرموودانەی داهاتوو باسی دەکەین)

2 - / ابن عەباس بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرمووی :
بە دەستی خۆم لە ئاوی زەمزەمم دا بە پێغەمبەر خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕاوەستانەوە خواردیەوە. ②

3- / لەبەر دەرگای مزگەوتی کوفەدا ئاویان هێنا بۆ عەلی کوڕی ابی طالب ئەویش بە ڕاوەستانەوە ئاوەکەی خواردەوە و فەرمووی :- هەندێك کەس حەز ناکەن بە ڕاوەستانەوە شت بخۆنەوە، بەڵام من بە چاوی پێغەمبەرم دیوە - صلی اللە علیە وسلم - ئاوا وەك ئێستای من بە ڕاوەستانەوە شتی خواردوە. ③

4- / ابن عمر بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتی لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) بە دەم ڕێگاوە و بە پێوە شتمان دەخوارد ④

لەوەچێ یەکێك بڵێ ئەی ئەو فەرموودەیە چییە کە زیادەیەکی دەڵێت ئەگەر بە پێوە شتتان خوارد خۆتان بڕشێننەوە ؟!

( ئەو لەفزە ڕاست نییە و لاوازە لە کۆتایش ئاماماژەی پێ دەدەین) ⑤

وتەی زانایان و فەقیهەکان لەو بارەیەوە /

1 - ئیمامی (نەوەوی) فەرموویەتی : 

" ئەو ڕێگریەی فەرموودەکەی ئەنەس بۆ کەڕاهەتە نەك بۆ حەرام و چونکە لەهاوەڵانەوە بینراوە کە بەپێوە شتیان خواردووە " ⑥

2- ئیمامی (ابن عثيمين) یش فەرموویەتی :

" لە ابن عمر و لە هاوەڵانی تریشەوە پێمان گەیشتووە کە ئەو کارەیان بە پێوە ئەنجام داوە ئەمەش پێمان دەڵێ کە ڕێگریەکەی فەروودەکەی ئەنەس مەبەست پێی حەرام نییە " ⑦

3- ئیمامی (ابن حجر العسقلاني) یش فەرموویەتی :

" ڕا جیاوازی تێدا نییە کە خواردن بەپێوە ئاساییە " ⑧

#واللە_تعالی_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _
① : (📗 صحيح مسلم - 2025) 

② : (📗 صحيح البخاری - 5617) (📗 صحيح مسلم - 2027) 

③ : (📗 صحيح البخاري - 5615) 

④ : (📗سنن الترمذي - 1880) (📗 صحيح ابن حبان - 5322)

⑤ :اسناده ضعيف (📗 سلسة الٲحاديث الضعيفة - 927) و انظر (📗 شرح صحيح مسلم للنووي 3/195 - 196)

⑥ : (📗 فتاوی النووي - 105)

⑦: (📗شرح رياض الصالحين - ص 862)

⑧ : (📗 فتح الباري - 10/83)



  ژمارەی بینین 4299

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram