به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: نه‌خێر تیایدا گوناهبار نابیت چوونکه مه‌به‌ستان بێ ڕێزی کردن نیه به قورئانی پیرۆز ، به‌ڵکو زانایان ده‌فه‌رموون هه‌ر ڕه‌فتارێک یاریده‌ده‌ر بێت بۆ زیاتر به‌ندایه‌تی کردنی خوا به مه‌رجێک پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕع نه‌بێت دروسته بوڵکو پێویسته ئه‌و ڕه‌فتاره‌ش به عیباده‌ت ده‌نوسرێت له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگار . بێ گومان خێوێندنی قورئان به پێوه و به دانیشتن و به پاڵکه‌وتنه‌وه‌ش ده‌کرێت وه‌ک خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ...الذين يذكرون الله قياماً وقعوداً وعلى جنوبهم... واتا :ئه‌وانه‌ی زیکری خوا ده‌که‌ن به پێوه و به دانیشتوی و به پاڵکه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر ته‌نیشت . بێ گومان قورئانی پیرۆز گه‌وره‌ترین زیکری خوایه . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.