به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: گوێگرتن له قورئان بێگومان خێرێکی گه‌وره‌یه‌و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌هۆشه‌وه بێت و بیر له ئایه‌ته‌کانی بکرێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: كتاب أنزلناه إليك مبارك ليدبروا آياته وليتذكر أولو الألباب [ص:29] واته/ کتێبێکه دامانبه‌زاندۆته خوار بۆلای تۆ ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) و به‌فه‌ڕڕه‌و هه‌تاوه‌کو تێبفکرن له ئایه‌ته‌کانی و بیریان پێی بێته‌وه خاوه‌ن ئه‌قڵه‌کان ، هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی: وإذا قرئ القرآ‌ن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون[الأعراف:204] واته/ کاتێک قورئان خوێندرایه‌وه ئه‌وا گوێ لێرابگرن و بێده‌نگ بن به‌ڵکو خوا به‌زیی پێتان بێته‌وه. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) گوێگرتنی له قورئان له غه‌یری خۆی پێخۆش بووه، هه‌وه‌ک جارێک که به‌عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعود ده‌فه‌رمووێ هه‌تا که‌مێک له قورئان بخوێنێ و ئه‌ویش گوێ لێبگرێت، عه‌بدوڵڵاش خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر من به‌سه‌رتا بیخوێنمه‌وه له‌کاتێکدا به‌سه‌ر خۆتدا دابه‌زیوه! فه‌رمووی من پێم خۆشه له‌غه‌یری خۆمه‌وه گوێم لێبێت، ئه‌وجا ئه‌ویش له‌سوڕه‌تی( النساء) ده‌ستی پێ‌کرد هه‌تا گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رموێتفَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاءِ شَهِيداً واته/ ئه‌و کاته(ڕۆژی قیامه‌ت) حاڵی بێباوه‌ڕان چۆن ده‌بێت! کاتێک له‌هه‌موو ئوممه‌تێک یه‌کێک بهێنین به‌شایه‌ت و تۆس بهێنین به‌شایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بێباوه‌ڕانه.. ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئیتر به‌سه، ڕاوه‌سته، بینیان که چاوه‌کانی فرمێسکیان لێ دێته‌خوار. "اقرأ علي. قلت: أقرأ عليك، وعليك أنزل!. قال: إني أحب أن أسمعه من غيري، فقرأت سورة النساء حتى بلغت فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاءِ شَهِيداً قال: أمسك، فإذا عيناه تذرفان" به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین که گوێگرتن له قورئان هه‌رچه‌ندێک خێری هه‌بێت هێشتا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه نابێت که خۆت بیخوێنی! واته ته‌نها گوێگرن به‌س نییه‌و به‌ڵکو ده‌بێت خۆشمان قورئان بخوێنین، هه‌تاوه‌کو له‌و که‌سانه نه‌بین که وازیان له قورئان هێناوه(هجر). هه‌جری قورئان وه‌ک له‌و ئایه‌ته‌دا باسی هاتووه وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُوراً[الفرقان30] زۆر جۆری هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه وازهێنانه له خوێندنه‌وه‌ی قورئان. له‌فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه که ئیمام ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی کردووه‌و سیوطیش به په‌سه‌ندی داناوه، له‌ئه‌بوهوڕه‌یره‌وه ده‌یگێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: "من استمع إلى آية من كتاب الله كتبت له حسنة مضاعفة، ومن تلاها كانت له نوراً يوم القيامة". واته هه‌رکه‌سێک گوێ‌بگرێت به هۆشه‌وه له‌ئایه‌تێکی کتێبی خوا(قورئان) ئه‌وا بۆی ده‌نووسرێت چاکه‌یه‌کی زۆر، وه هه‌رکه‌سێک بیخوێنێته‌وه ئه‌وا بؤی ده‌بێته ڕوناکی له ڕۆژی دوایی.( ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌لبانی به لاوازی داناوه). سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌که‌شت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌بێ ده‌ستبه‌رکه‌وتن له قورئانه‌که، ئیمامی نه‌وه‌وی له(المجموع)دا ده‌فه‌رموێت: موسوڵمانان یه‌کده‌نگن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌بێ ده‌ستنوێژ، به‌ڵام باشتر وایه ده‌ستنوێژی هه‌بێت. له‌پێغه‌مبه‌ریشه‌وه(صلى الله عليه وسلم) وارید بووه که قوئانی خوێندووه به‌بێ ده‌سنوێژ له‌به‌ر خۆیه‌وه نه‌وه‌ک له‌به‌ر کتێبه‌وه(قورئان). گوێگرتنیش له قورئان حوکمه‌که‌ی سوکتره له خوێندنه‌وه‌ی، بۆیه به‌لای زانایانه‌وه بوونی ده‌ستنوێژ به‌مه‌رج ڕانه‌گیراوه له گوێگرتنی قورئان و ناشبێته که‌مبوونه‌وه‌ی پاداشته‌که‌ی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیج به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌له‌قورئان و نه له فه‌رمووده نه‌هاتووه که باسی ئه‌وه‌ی کردبێت. به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر یه‌کێک ده‌سنوێژ بگرێت له‌کاتی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت گوێ له‌قورئان بگرێت به‌نییه‌تی ئه‌وه‌ی زیاتر ڕێز‌و ئه‌ده‌بی هه‌بێت به‌رامبه‌ر کتێبی خوا‌و خوای گه‌وره، ئه‌وا دڵنیابه ئه‌و نییه‌ته له‌لای خوا گه‌وره‌یه‌و سوپاس کراوه ده‌بێت و پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گریت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ..................................................................... ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن (باوکی شه‌هید)ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.