به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌گه‌ر دڵی دایكت بیه‌شێنیت به‌دڵنیاییه‌وه تاوانبار ده‌بیت، بۆیه پێویسته زۆر لێزانانه دڵی ڕِازی بكه‌یت، و تێی بگه‌یه‌نێت كه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كێشه‌یشت له‌گه‌ڵ هاوسه‌رتدا هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵی ئاسووده‌یت، ودڵنیای بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌فه‌تت لێ نه‌خوات، چونكه ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ئه‌و له خه‌مخۆری و په‌رۆشیه‌تی به‌رامبه‌ر به تۆ بۆیه تۆیش پێویسته به‌قسه‌ی خۆش و نه‌رم دڵی ڕابگریت و ڕازی بكه‌یت، وه‌گه‌ر نا تاوانبار ده‌بیت. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.