به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ته‌وقه‌کردن به ده‌ست سوننه‌ته و له ئاداب و نه‌ریته ئیسلامییه‌کانه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ" مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ فَيَتَصَافَحَانِ إِلَّا غُفِرَ لَهُمَا قَبْلَ أَنْ يَفْتَرِقَا" رواه أبو داود وصححه الألباني في صحيح أبي داود. واته/ هه‌ر دوو موسوڵمان به‌یه‌ک بگه‌ن و ته‌وقه بکه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ک، مه‌گه‌ر له گوناهه‌کانیان ده‌بورێ له پێش ئه‌وه‌ی جیا ببنه‌وه. قه‌تاده-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێ: وتم به ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک- خوای لێ ڕازی بێت- ئایا ته‌وقه‌کردن هه‌بوو له‌ناو هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ. "فعَنْ قَتَادَةَ قَالَ : قُلْتُ لِأَنَسِ بْنِ مَالِكٍ : هَلْ كَانَتْ الْمُصَافَحَةُ فِي أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟ قَالَ : نَعَمْ" . رواه البخاري . ئه‌وه‌ی بینرابێ له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه‌کان و دوای ئه‌وانیش، ته‌وقویان کردووه به ده‌ستی ڕاست، بۆیه ئه‌گه‌ر بکرێت به عاده‌ت و باو به ده‌ستی چه‌پ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته، جار و بار و له کاتی ده‌ستگیرانی ڕاست هیچێ تێدا نییه ئه‌گه‌ر به چه‌پ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له خێر ده‌گه‌ڕێ با شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بکه‌وێ له هه‌موو ڕه‌فتاره‌کانی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.