به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: وشه‌ی(Bye) به زمانی ئینگلیزی یاخود (Good bye) به‌کار دێت له به‌ڕێکردن و خواحافیزیدا. ئه‌م وشه‌یه هه‌روه‌کوو ئه‌بوومه‌عاوییه‌ی به‌یرووتی له گه‌نجینه‌یه‌کی زمانی ئینگلیزی‌دا هێناوێتی، ده‌فه‌رموێت له عیباره‌تی (God be with you)ه‌وه هاتووه به مانای (خوات له‌گه‌ڵ بێت). شێخ موحه‌ممه‌د ئه‌لجه‌بالییش -خوا بیپارێزێت- پسپۆڕه له بانگه‌وازی ئیسلامی به زمانی ئینگلیزی، ئه‌ویش هه‌ر پێی وایه ئه‌م وشه‌یه (Bye) له سه‌ره‌تادا بۆ منداڵ به‌کارهاتووه، به‌ڵام دواتر بووه به گشتی و به‌م شێوه‌یه (Good bye) له‌ناو خه‌ڵکدا به‌کار براوه که له بنچینه‌دا (God be with you) بووه، واته: خوات له‌گه‌ڵ بێت یان له‌په‌نای خودا بیت. شێخ عه‌بدوڵڵا فه‌قیهی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی فه‌توای ماڵپه‌ڕی ئیسلام وێب -خوا بیپارێزێت- ده‌فه‌رموێت: فإن كلمة باي أو باي باي.. كلمة عامية في اللغة الإنجليزية، والفصحى منها (جود باي) تعني إلى اللقاء أو مع السلامة، والمعنى الذي ذكرته قد يكون حادثاً، وعلى كل حال فالأولى اجتنابها واستعمال الألفاظ العربية والشرعية. واته: وشه‌ی بای یان بای بای، وشه‌یه‌کی سه‌رزمانیی زمانی ئینگلیزییه و له پاراوه‌که‌یدا مه‌به‌ست پێی (گوود بای Good bye)ه که واتای به‌هیوای به‌یه‌گه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی تر یاخود سه‌لامه‌تی یاوه‌رت بێت. به‌هه‌رحاڵ له‌پێشتره دووری لێبکرێت و له‌بایی ده‌ربڕینی عه‌ره‌بی و شه‌رعی به‌کار ببرێت. ئیسلام وێب . دکتۆر سامی کوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لماجیدیش ئه‌ندامی هه‌یئه‌ی وانه‌بێژی له زانکۆی ئیمام موحه‌ممه‌دی کوڕی سەعوودی ئیسلامی له وڵاتی سەعوودیه، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌م وشه‌یه هیچ بناغه و بنچینه‌یه‌کی که‌نیسه‌یی و بیروباوه‌ڕی نییه هه‌تاوه‌کوو دروست نه‌بێت به‌کار ببرێت. مه‌به‌ست پێی خواحافیزی و به‌ڕێکردنه و له ئه‌سڵیشدا له (God be with you)ه‌وه هاتووه که واتای خوا بتپارێزێت ده‌گرێته‌وه.(God)یش که خوای پێ مه‌به‌سته گۆڕاوه بۆ (Good) واته چاك یان خێر. (bye)یش زیاتر بۆ منداڵ به‌کار هاتووه و دواتر گشتگیر کراوه. که‌واته به‌کورتی هیچ نادروستییه‌کی تێدا نابینرێت، به‌ڵام بێ گومان له‌نێوان موسوڵماناندا له‌پێشتره سڵاو و سه‌لام و شێوازی به‌ڕێکردنی ئیسلامییانه‌ی خۆمان به‌کار بهێنین، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ ناموسوڵمانان به‌تایبه‌تی ئه‌ورووپییه‌کان زۆر ئاسایییه له‌گه‌ڵیان ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌کار بهێنین. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.