به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌و که‌سه‌ی فلیمی سێکسی ده‌فرۆشێت تاوانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که سه‌یری ده‌کات، چونکه چه‌ند که‌س سه‌یری بکات تاوانی ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌مووی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و تا کاسێته‌که ده‌مێنێت و خه‌ڵك سه‌یری ده‌کات له‌دوای مردنیشی به‌به‌رده‌وام گوناهـ و تاوانی بۆ دێت و ده‌چێته ڕیزی تاوانه گه‌وره‌کان به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی ئیبن عه‌باس که ده‌فه‌رموێت: لا صغيرة مع الاسرار ولا كبيرة مع الأستغفار. تاوانی بچووك به به‌رده‌وامبوون ده‌بێته تاوانی گه‌وره و تاوانی گه‌وره که ته‌وبه‌ت کرد خودا لێت خۆش ده‌بێت. سه‌یرکردنی فلیمی سێکسی کار‌ێکی ناپه‌سه‌ندی گه‌وره‌یه که به‌داخه‌وه له چاولێکه‌ری یه‌هوود و گاورانه‌وه تووشی بووین. به‌داخه‌وه موسوڵمانان وازیان له زۆرێکی ڕه‌وشته جوانه‌کانی ئیسلامی هێناوه و چاویان کردۆته ئه‌و به‌دڕه‌وشتییه‌ی ئه‌وان. برام ده‌بێت بزانی که سه‌یرکردنی عه‌وره‌تی یه‌کێکی تر پیاو بێت یان ئافره‌ت مه‌گه‌ر خێزانی خۆت یان هی ئه‌وانه‌ی جائیزه ببینرێن یان له‌کاتی ناچاریدا، ئه‌گینا حه‌رامه و خوا زۆر تووڕه ده‌کات! پێغه‌مه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: پیاو سه‌یری عه‌وره‌تی پیاوێکی تر نه‌کات، هه‌روه‌ها ئافره‌تیش بۆ ئافره‌تێکی تر: " لا ينظر الرجل إلى عورة الرجل و لا تنظر المرأة إلى عورة المرأة" حسنه الألبانی. ئه‌مه بۆ پیاو، ئه‌ی ده‌بێت بۆ ئافره‌ت چۆن بێت؟! جا ئه‌وه‌ی کاسێتی سێکسی ده‌فرۆشێت به‌رده‌وام له‌ژێر تووڕه‌بوونی خوادایه. خوا په‌نامان بدات! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.