به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له مه‌رجه‌کانی کڕین و فرۆشتن ئه‌وه‌یه ساغ بێ و درۆ و ساخته‌ی تێدا نه‌بێت، ئه‌وه‌ش فێڵ بکات موسوڵمان نییه" من غش فليس منا" صححه الألباني. بێ ده‌نگیش له تاوانێکی وا نیشانه‌ی به‌شداریی و ڕازیبوونه له‌و گوناهه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) " إذا عملت الخطيئة في الأرض كان من شهدها فكرهها وقال مرة أنكرها كان كمن غاب عنها ومن غاب عنها فرضيها كان كمن شهدها. " حسنه الألباني. واته/ کاتێک تاوانێک له جێیه‌کی زه‌ویدا ده‌کرێ، ئه‌وه‌ی له‌و جێیه ئاماده‌یه به‌ڵام ئه‌و گوناهه‌ی پێ ناخۆشه یان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه(ئه‌گه‌ر به دڵیش بێ) ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه وایه هه‌ر له‌وێ نه‌بووبێ(واته هیچی بۆ نانوسرێ له تاوان)، ئه‌وه‌ش له‌و جێگه‌یه نییه به‌ڵام دواتر که ده‌یبیستێ پێی خۆشه و ڕازییه به ئه‌نجامدانی ئه‌و گوناهه‌یه، ئه‌وا وه‌کو ئه‌وه‌یه خۆی له‌و شوێنه بووبێ و به‌شداری کردبێ له به‌رپابوونی ئه‌و گوناهه‌یه. ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ئه‌گه‌ر دڵتان ئارامه به‌رامبه‌ری، ئه‌وا ئه‌گه‌ر له پشتی ئێوه‌وه به‌رده‌وامی ده‌کات له‌و فرتوفێڵه‌ی، ئومێدمان وایه هیچ گوناهبار نابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێشتا گومانتان لێیه‌تی، ئه‌وا به دوو ڕێگه ده‌توانن له‌و دوودڵییه ڕزگارتان بێت. ١/ ده‌توانن بیگۆڕن به برایه‌کی تری موسوڵمان که به ڕاستی له خوا بترسێ و موسوڵمان بێ، چونکه ئه‌گه‌ر نوێژێک خاوه‌نه‌که‌ی له گوناهه و ئازاری خه‌ڵکی دوور نه‌خاته‌وه، زیاتری له خوا دوور ده‌خات و ده‌بێته له‌که‌ش له‌سه‌ر ئیسلامه‌که. ٢/ ده‌توانن ماوه ماوه لێی بکۆڵنه‌وه، به‌وه‌ی که‌سانێکی ڕاستگۆ بنێرنه لای بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌گه‌ر زانیتان هێشتا ماوێتی، ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاڵی یه‌که‌م و بیگۆڕن به که‌سێکی له‌خواترس. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.