به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ڵێ برام ئه‌و پارانه‌ی وه‌رتان گرتووه حه‌رام بووه و دروست نه‌بووه وه‌ری بگرن و خوای گه‌وره رِێگه‌ی تری داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره كێشانه، و ده‌بێت ته‌وبه بكه‌ن و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌تواناتاندا هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و برِ زیاده‌یه‌ی كه وه‌رتان گرتووه پاره یان شت و مه‌ك بكه‌ن به‌خێر و به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاردا بیبه‌خشنه‌وه. وخوای گه‌وره له‌ئێمه‌و ئێوه‌ش خۆش بێت. * هه‌ر کاتێک فراوانی ڕۆزی ڕووی تێکردن و تواناتان بوو، ده‌توانن بیده‌نه‌وه به هه‌ژاران وه‌کو خێر. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.