به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له ڕاستیدا ئه‌و گرفته ته‌نها گرفتی یه‌ك كه‌س یان خێزانێك نیه، به‌ڵكو زیاتر له خێزانێكی گرتۆته‌وه، مێرده‌كه گومان له ژنه‌كه‌ی ئه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌وه‌و دروست ئه‌بێت كه كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كرێت له قه‌ڵاچۆكردن و نه‌هێشتنی تێكه‌ڵی نێوان ژن و پێاو به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، جا له‌ڕێی هه‌چ هۆیه‌كه‌وه بێت. نه‌هێشتن و زاڵ بوون به‌سه‌ر گوماندا به دوو خاڵ ئه‌بێت یه‌كه‌م: پارێزكردن و ترسان له خوای گه‌وره، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ژن و پێاو ترسی خوا له دڵیانا بێت و هیچیان درۆ به سه‌ر ئه‌وی تریانه‌وه نه‌كات و قسه‌ی بۆ هه‌ڵنه‌به‌ستێ، ئه‌وانه‌ش كه قسه ئه‌هێنن و قسه ئه‌به‌ن پێویسته واز بێنن و له خوای گه‌وره بترسن، چونكه قسه هه‌ڵبه‌ستن و قسه فڕێدان بۆ داوێنی ئافره‌تانی باوه‌ڕدارو په‌رژینكراو له گوناهه گه‌وره‌كانه‌و پێویسته موسڵمانان لێی به دوور بن . دووه‌م: وازهێنان له‌و هۆكارانه‌ی كه گومان دروست ئه‌كه‌ن، ئایا ئه‌گه‌ر ژنی موسڵمان بۆ كارێكی پێویست و له گه‌ڵ مه‌حره‌مێكدا نه‌بێت نه‌چێته ده‌ره‌وه، وه قسه له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌كات كه مه‌حره‌م نین پێی، وه له گه‌ڵ كه‌سانێكی تردا نه‌مێنێته‌وه به بوونی كه‌سێكی مه‌حره‌م نه‌بێت، .وه هه‌روه‌ها، ئایا گومان دروست ئه‌بێت، یان ڕێژه‌ی گومان ئه‌بێت چه‌ند بێت؟ وه ئه‌گه‌ر گومانیش دروست بوو ئه‌وه ئه‌وكاته تاوانه‌كه‌ی هه‌مووی یه‌خه‌ی گومانكه‌ره‌كه ئه‌گرێته‌وه نه‌ك گومان لێكراو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو، خۆی ڕووت كرده‌وه‌و چووه ده‌ره‌وه‌و به ئاره‌زوی خۆی قسه‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له گه‌ڵ كه‌سانی نامه‌حره‌مدا كرد، ئه‌وا بێ گومان ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی دروست بوونی گومانه به‌رامبه‌ر یه‌كترو به‌هه‌موو قسه‌یه‌كی هێنراوو باوه‌ڕ ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره له قسه‌كردنی ژن له گه‌ڵ پێاواندا ئه‌فه‌رموێت: فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ [الأحزاب:32] {قسه به ناسكی و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌كه‌ن، نه‌وه‌كو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بوروژێت و نیازب خراپ بكات}. وه پێویسته له سه‌ر هه‌موومان كه یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ین و گومان نه‌هێڵین، وه ئه‌و خوشكه‌ش پێویسته خۆی دوور بخاته‌وه له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستكردنی گومان و دوودڵی، وه به ئارام بێت ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی شتێكی بۆ دروست كرد كه تیایدا نه‌بوو، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له تاقیكردنه‌وه، وه داواش له هه‌موو پیاوان ئه‌كه‌ین به گشتی كه له خوا بترسن و دوور بكه‌ونه‌وه له گومانی خراپ، چونكه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيراً مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلا تَجَسَّسُوا وَلا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضاً [الحجرات:12].. { ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له گومانی خراپ، له ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له هه‌موو گومانێك خۆ بپارێزن)، به شوێن كه‌م و كوڕی و عه‌یب و عاری یه‌كتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌كه‌ن و له پاش مله باسی یه‌كتری وناوی یه‌كتر به خراپ مه‌به‌ن}. خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ..................................................................... وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ماڵپه‌ڕی دكتۆر: (سفر الحوالی)یه‌وه وه‌رگیراوه.