به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. سوپا‌س و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: خوشکی به‌رێز ئه‌وه یێکێکه له‌تاقیکردنه‌وه‌کانی خودا بۆ به‌نده‌کانی هه‌رتۆ نیت ئه‌و کێشه‌یه‌ت هه‌یه زۆر خه‌لکی تری واهه‌ن . بیر کردنه‌وه‌ت له‌خۆ کوشتن مانای ئه‌وه‌نیه کۆتایی به‌کێشه‌که‌ت دێت به‌لکو قولترو گه‌وره‌تر ده‌بێت چونکه مردن ته‌نها وه‌ك خه‌ونێکه له‌و ژیانه ده‌تگوازێته‌وه ژیانێکی تر له‌خوا بترسه بیر له‌و شته مه‌که‌ره‌وه ئه‌مه یێکێکه له هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان ئه‌یه‌وێت له‌دونیا به‌په‌شیمانی و شه‌رمه‌زاری ده‌رت کات بۆ قیامه‌ت وه‌هه‌روه‌ها خۆ کوشتن یێکێکه له تاوانه گه‌وره‌کان .خودای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێ { وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً } النساء29 واتا : خۆتان مه‌کوژن به‌راستی خوامیهره‌بانه پێتان . وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت [ من قتل نفسه في شي‌ء عذب به يوم القيامة ] متفق عليه واتا : که‌سێک خۆی به چی ده‌کوژێت رۆژی قیامه‌ت به‌و شته‌ی خۆی پێکوشتوه ده‌کوژرێته‌وه به به‌رده‌وامی . ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر تۆ سه‌باره‌ت به‌بیر کردنه‌وه‌ت بۆتاوانی خۆ کوشتن ئه‌و چه‌ند خاڵه راچاو بکه‌یت . 1 ـ ئاگاداری شه‌یتان بیت وه‌خۆت ببپارێزیت به‌خودا له‌شه‌یتان . 2 ـ زۆر دوعا بکه‌یت و له‌خودا بپارێیته‌وه خودا له‌و وه‌س وه‌سه‌یه‌ت رزگار بکات . 3 ـ به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر جێ به‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی خودا وه ئه‌وکرده‌وانه‌ی له خودات نزیک ده‌که‌نه‌وه . 4 ـ دوربیت له گوناهو تاوان له‌وه‌ی خوا پێیناخۆشه وه‌هه‌روه‌ها که‌سانێکی خراپ . 5 ـ دان به‌خۆتا بنێ و ئارام بگره به‌ڵکه خودا ده‌تخاته سه‌ر رێگای راست و وه‌دورت ده‌گرێت له‌خه‌راپه و سه‌رلێشێواندا . وه‌هاروه‌ها بۆ باسی گومانی خراپی مێردیشت بۆتۆ روبکه‌ره ئه‌و ناونیشانه http://www.dangiislam.org/faq/403/catid/12/ خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. ---------------------------------------------------------------- لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.