به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه درۆکردن حه‌رامه و ناره‌وایه و یه‌کێکه له گوناهه گه‌وره‌کان، زانایانیش له هه‌ندێ حاڵه‌ت درۆکردنیان به حه‌رام نه‌زانیوه، به‌ڵکوو له هه‌ندێ باردا ڕه‌نگه پێویستیش بێت، درێژه‌ی ئه‌وه ده‌توانی لێره بخوێنیته‌وه ١٠٨٩ . سه‌باره‌ت به درۆکردنیش له پێناوی مافی په‌نابه‌رێتی، جارێ ده‌بێت هه‌موو یه‌کێک که کۆچی کردووه بۆ هه‌نده‌ران، شه‌رعییه‌تی کۆچکردن و مانه‌وه‌که‌ی له وڵاتانی کوفر بچه‌سپێنێت، کۆج کردن بۆ ئه‌و وڵاتانه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێکی ڕه‌وای هه‌بێت وه‌کو بۆ چاره‌سه‌رکردن و بژێوی و ڕاکردن له ترس و خوێندن و بانگه‌وازی ڕێی خوا و...تاد، ئه‌وا درۆکردن له‌و پێناوه‌دا باره‌که‌ی سووکتره وه‌ک له که‌سێک که به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌رعی کۆچ ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی بیانووشی نامێنێت بۆ مانه‌وه، هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. ئێمه ده‌ڵێین؛ ئومێدمان وایه ئه‌گه‌ر که‌سێک حاڵه‌تی ناچاری و پێویستی هه‌بووه بۆ کۆچکردن بۆ هه‌نده‌ران و وڵاتانی کوفر، پاشان هیچ ڕێگه‌یه‌کی دڵنیای نه‌بینیوه ته‌نها به درۆکردن و شارده‌نوه‌ی هه‌ندێ له ڕاستییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ژیانێکی جێگیر و نییه‌تیشی ئه‌وه‌یه له دوای ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته شه‌رعییه‌کانی هاته‌دی ئه‌وی به‌جێ بهێڵێت، ئومێدمان وایه خوای گه‌وره به گوناه بۆی نه‌ژمێرێت، چونکه هیچ که‌س وه‌کو خوای گه‌وره نییه له‌وه‌ی عوزری به‌نده‌کانی قه‌بووڵ بکات! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش با ئه‌و ناڕاستییانه‌ی وتوونی، ته‌نها له نێوانی خۆی و خوای گه‌وره بیهێڵێته‌وه و داوای لێخۆشبوونی له‌سه‌ر بکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاکه و خێر بکات له‌گه‌ڵ که‌سوکار و هه‌ژاران و نه‌داران و کار بۆ بانگه‌وازی خوا بکات و دوور بکه‌وێته‌وه له گوناه و سه‌رپێچی خوای گه‌وره، به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره پله‌ی به‌رزکاته‌وه و له هه‌ڵه‌کانی ببورێ. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.