به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له قورئاندا زیاتر به درۆخستنه‌وه وه‌ک له باسی درۆکردن هاتووه، هه‌رچه‌نده به درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێک یان ئایه‌ت و په‌یامه‌کانی خوای گه‌وره هه‌ر له خه‌ڵکانی درۆزن ا درۆزان ده‌وه‌شێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێقُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ لاَ يُفْلِحُونَ[یونس:٦٩]. واته/ پێیان بڵی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر؛ ئه‌وانه‌ی درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن به ناوی خواوه، سه‌رفراز نابن له سزای خوایی. یانإِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلـئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ[النحل:١٠٥]، واته/ به ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه‌ی درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان نییه به ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره و ئه‌وانه‌ن ته‌نها درۆزنان. ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌گه‌ر بۆ خۆی به ڕاشکاوی فه‌رمان به وازهێنان و نه‌هیکردن له درۆ ناکات، به‌ڵام له ماناکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ درۆزنان و درۆهه‌ڵبه‌سته‌ران. یاخوود خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێوَلاَ تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِ اللّهِ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ [یونس:٩٥] واته/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر مه‌به له‌و که‌سانه‌ی درۆیان کرد به ئایه‌ته‌کانی خوا، ئه‌گه‌ر وات کرد ده‌بییه ڕه‌نجه‌ڕۆیان! له پێش ئه‌وه‌ش باسی شک و گومان ده‌کات که نابێت پێغه‌مبه‌ر و ئیماندران تووشی گومان بن له ڕاستی و حه‌قیقه‌تی ئایه‌ته‌کانی به هۆی پڕوپاگه‌نده و گومڕاگه‌ڕی میلله‌تانی پێشوو. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه له ئه‌وانه‌ی به‌درۆخه‌ره‌وه‌ن به سزای وه‌یلوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ [الطور:١١] ئه‌مه‌ش له سووره‌تی[المرسلات] ده‌یان چه‌ندین جار دووپات بۆته‌وه. به‌ڵام له فه‌رمووده‌دا به ڕاشکاوی ڕێگری و نه‌هی کراوه له درۆکردن، وه‌کو ئه‌وه‌ی پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) کرد که ئایا ده‌شێ موسوڵمان ترسنۆک بێ!؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ،.. ده‌شێ ڕه‌زیل بێ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ درۆ فه‌رمووی: نه‌خێر!! چونکه ئه‌وه‌ی درۆ بکات ڕێی طێ ده‌چێت هه‌موو تاوانێکی تر ئه‌نجام بدات.." أيكون المؤمن جبانًا ؟ قال: نعم . قيل: أيكون بخيلاً ؟ قال: نعم . قيل: أيكون كذابًا؟ قال: لا " رواه مالك مرسلاً عن صفوان بن سليم) . یاخوود پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) گوێی له باوکێک بوو به کوڕه‌که‌ی ده‌وت، ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ و ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ، پێی فه‌رموو: نیزات وایه بیده‌یتێ؟ وتی: نه‌خێر. فه‌رمووی: یان بیده‌رێ یان ڕاستگۆ به له‌گه‌ڵی، چونکه خوای گه‌وره ڕێگری کردووه له درۆکردن، وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ئه‌مه‌ش له درۆیه؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، هه‌موو شتێک ده‌نووسرێ، درۆ به درۆ و درۆی بچووکیش به درۆی بچووک.." أن النبي - صلى الله عليه وسلم - سمع أحد الآباء يقول لابنه مرة: سأعطيك كذا وكذا . فقال له: هل تنوي أن تعطيه ؟ قال: لا . قال: إما أن تعطيه وإما أن تصدقه . فإن الله نهى عن الكذب . قال: يا رسول الله، أهذا من الكذب ؟ قال: " نعم . إن كل شي‌ء يكتب . الكذبة تكتب كذبة، والكذيبة تكتب كذيبة " رواه أحمد وابن أبي الدنيا عن حديث الزهري عن أبي هريرة ولم يسمع منه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.