به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: زانایان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا درۆکردنیان به گوناه نه‌ژماردووه به‌ڵکوو ڕێیان پێ داوه و یاخوود له‌هه‌ندێ جاردا ڕه‌نگه به پێویستیشیان ناسیبێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌رمووده. حاڵه‌ته‌که‌ش وایه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وندییه‌کی بۆ ئه‌و که‌سه تێدا بێ و زیانیشی بۆ که‌سی دیکه نه‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ش پێویست و ناچار بێ و به‌هیچ ڕێگه‌یه‌کی دروست و شه‌رعی نه‌یه‌ته‌جێ مه‌گه‌ر به‌و درۆیه. ئیبن قه‌ییمی جه‌وزی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت له(زاد المعاد/ به‌رگی٢ لاپه‌ڕه‌١٤٥) " "يجوز كذب الإنسان على نفسه، وعلى غيره إذا لم يتضمن ضرر ذلك الغير إذا كان يتوصل بالكذب إلى حقه، كما كذب الحجاج بن علاط على المشركين حتى أخذ ماله من مكة من غير مضرة لحقت بالمسلمين من ذلك الكذب.."" . واته؛ واته/ جائیزه ئاده‌میزاد درۆ له‌گه‌ڵ خۆی بکات، یان له که‌سێکی تر ئه‌گه‌ر زیانێکی به‌و درۆیه نه‌گه‌یانده خه‌ڵکی تر و ئه‌گه‌ر هیچ ڕێگایه‌کی تر نه‌بوو به‌هۆیه‌وه پێی بگاته مافه‌کانی خۆی، هه‌روه‌کو درۆی حه‌ججاجی کوڕی عه‌لاط له‌گه‌ڵ موشریکه‌کان هه‌تاوه‌کو بتوانێت ماڵ و سامانی خۆی ده‌رباز بکات له مه‌ککه به‌بێ ئه‌وه‌ش زیانێک بگه‌یه‌نێ به موسوڵمانه‌کان. بۆ زیاتریش ئه‌م وه‌ڵامه بخوێنه‌وه 1089 . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.