به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئێوه هیچ ناچار نین درۆ بکه‌ن، ده‌توانی به ڕاستی پێیان بڵێی که ئه‌و باسانه نهێنین و من ناتوانم لای که‌س باسی بکه‌م، یان به شێوازێک ئه‌و په‌یامه بگه‌یه نی ئه‌وان تێبگه‌ن له مه‌به‌ستت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه، یان من بۆم نییه باسی بکه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ش زیانی ده‌بێت بۆت ده‌توانی درۆ نه‌که‌یت و ته‌نها ڕاستی نه‌درکێنی (تواري) وه‌ک ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) له پێشی جه‌نگی به‌در که‌سێکیان دیت پرسیاری لێ کرد ده‌رباره‌ی بێباوه‌ڕه‌کان که هاتبوون بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، پیاوه‌که‌ش پێی وت من پێت ده‌ڵێم به‌ڵام تۆیش پێم بڵێ ئێوه کێن، ئه‌ویش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی من پێت ده‌ڵێم به‌ڵام تۆ پێشتر پێم بڵێ، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێغه‌مبه‌ری دایه‌وه، ئه‌وجا فه‌رمووی ئێمه‌ش له ئاوین(نحن من ما‌ء) پیاوه‌که وتی ده‌بێت خه‌ڵکی ئاوی لای عێراق بن یان شام یان کوێ؟!! پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که ئێمه له ئاو دروست بووین مانای ئایه‌ته‌که (وجعلنا من الما‌ء کل شی‌ء حي) . ئه‌گه‌ر نه‌توانی به‌و دوو ڕێگه‌یه (وه‌ک ئه‌وه‌ی بزانی تووشی کێشه ده‌بیت) وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه ئه‌وا بۆت دروسته درۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ی و به درۆش نادرێته قه‌ڵه‌م. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.