به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: له مه‌رجه‌کانی ماره‌کردن، ده‌بێت هه‌ردوولا، ناسراو و دیاریکراو بن، به‌و ناو و سیفاته‌ی که پێی جیا ده‌بێته‌وه له یه‌کێکی تر. بۆ نمونه باوکی کچه‌که نابێت بڵێت ئه‌وه کچه‌که‌ی خۆم لێ ماره‌کردی، کام کچه‌یان؟ ده‌بێت ناوی بهێنێت یاخوود سیفه‌تێکی که پێوه‌ی ناسراو بێت.. بۆ ئێوه‌ش ئێستا ئه‌و ناو و زانیارییانه حیسابه که له‌وێ پێی ناسراویت، ناو و زانیاری نوێت. ئه‌وه وه‌کو مه‌رجی ماره‌کردن. ئه‌وه‌ی مابێت؛ له پێشتر بوو ئێوه به‌و ئافره‌ته بڵێن پێش ماره‌کردن له‌باره‌ی ڕاستی که‌سایه‌تی خۆتانه‌وه ته‌نها له ڕووی ڕاستگۆیی و نه‌شاردنه‌وه‌ی ڕاستی. به‌ڵام که تازه تێپه‌ڕیوه، ئامۆژگاریت ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر له ئه‌گه‌ر زیانی تێدا نییه و ئاساییه، پێی ڕاگه‌یه‌نه. شایه‌نی باسه شاردنه‌وه‌ی ناوی ئێوه له‌به‌ر لایه‌نی ئاسایشی خۆت بووه نه‌وه‌ک فێڵ کردنێک له‌و ئافره‌ته، که‌واته هیج گوناهێک له‌سه‌ر شانی ئێوه نییه له ڕووی شه‌رعه‌وه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.