به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره ده‌کات، خیانه‌ت ده‌کات له ماڵی خه‌ڵکی، چونکه ئه‌و پاره‌یه بۆ خۆی نه‌یانداوه‌تێ! به‌ڵکوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که به‌ناویانه‌وه وه‌ری ده‌گرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌گێڕیته‌وه، ئه‌وا له رۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر ماڵه و له‌وێ لێی داوا ده‌کرێته‌وه، ئه‌وجا یان چاکه‌کانی(ئه‌گه‌ر هه‌یبێ) ده‌خرێته سه‌ر حیسابی ئه‌و خه‌ڵکه یاخوود گوناهی ئه‌وانه هه‌ڵده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌و ته‌ڵاقه‌شی؛ ئه‌گه‌ر به ده‌می خۆی ته‌لاقه‌که‌ی وتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی لای دادگای ئه‌ڵمانی وتبێتی، ئه‌وا ته‌ڵاقێکی ده‌که‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها به نووسین بووه و نییه‌تیشی ته‌ڵاقدان نه‌بووه، ئه‌وا به‌پێی شه‌رع ته‌ڵاقی نه‌که‌وتووه چونکه دادگای ئه‌و وڵاتانه دادگایه‌کی شه‌رعی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌یه که گوناهی ئه‌وه‌ی ده‌گات فێڵ و گزی و غه‌ش ده‌کات له خه‌ڵکی ئه‌گه‌رچی ناموسڵمانیشن، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ" من غش فليس منا " واته/ ئه‌وه‌ی کزی بکات له ئێمه نییه، پاشان ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر خۆیشی به موسوڵمان نازانێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئیسلام حیسابه، که‌واته به‌و ڕه‌فتاره ناشرینانه‌ی ئیسلام ناشرین ده‌کات. ئه‌مه‌س بخوێنه‌وه ١٠٥٩ . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.