به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئێمه به‌سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌كه‌مان ئه‌وه‌مان رڕوون كرده‌وه كه هیچ كه‌س بۆی نییه به هه‌چ پاساوێك بێت درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بكات و له خشته‌یان به‌رێت، به‌ڵكو وتمان ئه‌بێت ِڕاست بێت له‌گه‌ڵیان، وه وتیشمان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن بۆیان هه‌یه به‌كۆمه‌ڵێك پاساو له‌و وڵاتانه بمێننه‌وه به‌ڵام ئه‌مانیش ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستگۆیی له‌وێ بمێننه‌وه نه‌ك درۆ و فرتوفێڵ، جا ئه‌گه‌ر كابرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێیان بڵێت كه من بۆ خوێندن هاتووم وپاشان كه خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو كرد بگه‌رِێته‌وه ئه‌مه چ فێڵێكی تیایه؟ هیچ فێڵكردنێكی تیا نییه چونكه تۆ هیچ په‌یمانێكت نه‌داونه‌تێ و پاشان درۆت له‌گه‌ڵ كردبن، به‌ڵكو تۆ وه‌ك خوێندكارێك چویته‌ته ئه‌و وڵاته و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ت ته‌واو كرد و پاشان ده‌گه‌رِێیته‌وه هیچ فێڵێك له‌م كاره‌دا نییه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بۆ بازرگانی بچیت ئه‌گه‌ر بازرگانیه‌كه‌ت ته‌واو بوو گه‌ڕِایته‌وه ئایا ئه‌مه هیچ فێڵێكی تێدایه؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر. جا نازانین مه‌به‌ستی جه‌نابت له‌فێڵ چییه! خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.