به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌ینه‌وه حه‌ز ده‌كه‌ین سه‌رنجێكی وه‌ڵامی ژماره‌١٩٦٤ و ١٩٩١ بده‌یت له پرسیاره‌كانی ماڵپه‌رِه‌كه‌ماندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه ئایا حوكمی مانه‌وه‌ی تۆ له‌و وڵاته چییه له‌كاتێكدا تۆ نا‌توانیت نوێژه‌كانی جومعه‌ت بكه‌یت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ت نه‌خێر برام جائیز نییه بلیتی قیتار ته‌زویر بكه‌یت چونكه ئه‌وه دزییه و ئاماده‌بوونیش بۆ نوێژی جومعه و سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌كانی تریش په‌یوه‌سته به‌توانستی مرۆڤه‌وه جا چ له‌رِووی مادیه‌وه یان له ڕِووی مه‌عنه‌ویه‌وه بێت، وه عیباده‌تێكیش دروست نییه كه له ڕِێی دزی یان ته‌زویره‌وه ئه‌نجام بدرێت بۆیه تۆ هه‌تا توانای مادیت نه‌بێت بۆ ئاماده‌بوونی نوێژی هه‌ینی نوێژی هه‌ینیت له‌سه‌ر نییه و بلیتیش ته‌زویر مه‌كه، ئه‌مه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی تۆ جائیز بێت له‌و وڵاته وه‌ئه‌گه‌ر نا، تاوانی فه‌وتانی هه‌موو ئه‌و عیباده‌تانه‌ت دێته ئه‌ستۆ چونكه بێ پاساو له‌ده‌ستیان ئه‌ده‌یت و ئه‌توانیت بگه‌رِێیته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆت و به‌ئاسانی ئه‌نجامیان بده‌یت، به‌ڵام له‌هیچ حاڵێكدا ته‌زویركردنی بلیت بۆ ئاماده‌بوونی نوێژی هه‌ینی دروست نییه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.