سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خواردنی حەبی دواخستنی بێ نوێژی دروستە.؟
گه‌ر حه‌پی مه‌نع بخۆیت بۆئەوەی له‌ ڕۆژوی ره‌مه‌زان نه‌خۆیت، دروسته‌ یان نا؟ زۆر سوپاس بۆ جه‌نابتان.
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 898


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

زانایان به‌ جائیزیان داناوه‌ به‌کارهێنانی حه‌پی ڕێگری له‌ هاتنی سووڕی بێنوێژی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانی نه‌بێ، وه‌ فه‌رموویانه‌ باشتره‌ که‌ به‌کارنه‌هێنرێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ سروشتی خۆی خوای گه‌وره‌ کارئاسانی بۆ کردووه‌، ئیتر بۆچی مۆڵه‌تی خوایی قه‌بووڵ نه‌کا و ئه‌و ماوه‌یه‌ی بێنوێژ ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی له‌سه‌ر لانه‌چێ؟! بێگومان خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌ ڕوخسه‌ته‌کانی وه‌رگیرێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

 

  ژمارەی بینین 1036

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram