به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ده‌رمان ئه‌گه‌ر کحولی تێدا بوو باشتر وایه به‌کارنه‌برێ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌باتی ئه‌و ده‌رمانێكی تر هه‌بوو، گه‌ڕان و ئارامیش له‌و پێناوه‌دا پاداشتی له‌سه‌ره و سوپاسکراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌باتی نه‌بوو، ئه‌وجا سه‌یر ده‌کرێ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی که‌می تێدا بوو وه‌کو(٣%-٥%) ئه‌وا زانایان بۆ ئه‌و ڕێژه که‌مه به دروستیان زانیوه به تایبه‌تی فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر ڕه‌نگ و تام و بۆنی ده‌رمانه‌که‌ی نه‌گۆڕیبێ به‌لای کحولدا. خۆ ئه‌گه‌ر زۆریش بوو ئه‌وا حه‌رامه و شیفاش له حه‌رامدا نییه!إن اللهَ لم يَجْعَلْ شِفَاءَكُمْ فِيمَا حَرَّم عَلَيْكُمْ رواه البخاري. باشتریش وایه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، هه‌وڵ بده‌ن له وڵاتانی ئیسلامی ئه‌و جۆره ده‌رمانه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه و بیکڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته له جیاتی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ئه‌وروپا حه‌رامیان تێکه‌ڵ کراوه. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.