به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: حیجامه: واته که‌لێن(شق) کردن یان بریندارکردنی جێگه‌یه‌ک و مژینی خوێن لێوه‌ی ئه‌وجا به‌ده‌م بێت یاخوود به ئامێرێک به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن. زانایان دوو ڕایان هه‌یه له‌باره‌ی کاسپی کردن به حیجامه‌وه: هه‌ندێکیان ڕێیان پێداوه(مباح) و به‌بێ هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌ک(کراهة)، وه‌کو ئه‌بووحه‌نیفه و مالیک-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ئیمام مالیک ده‌فه‌رموێت"ليس العمل على كراهية أجر الحجام، ولا أرى به بأساً" واته/ کارکردن نییه له‌سه‌ر ناباشی کرێی حیجامه، وه من هیچ ناپه‌سه‌ندییه‌کی تێد نابینم. شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌کانیش با ناباش(مکروه)یان داناوه ئه‌م که‌سابه‌ته بۆ ئازاد(ئێستا هه‌موو که‌س ئازادن و به‌نده نه‌ماوه) و ڕێگه‌شیان پێ داوه بۆ به‌نده(عبد). خیلافه‌که‌شیان به‌هۆی بوونی دوو پۆله فه‌رمووده‌یه که هه‌ر پۆلێکیان پشتگیری یه‌کێک له‌و دوو بۆچوونه ده‌کات(ڕێپێدراو و ناباش). 1/ فه‌رمووده‌ی" شر الكسب مهر البغي وثمن الكلب وكسب الحجام"رواه مسلم. واته/ پیسترین ده‌ستکه‌وت پاره‌ی زینا و نرخی سه‌گ و ده‌سته‌که‌وت له حیجامه‌یه. 2/" أن محيصة استأذن النبي صلى الله عليه وسلم في إجارة الحجام فنهاه عنها فلم يزل يسأله ويستأذنه حتى قال: اعلفه ناضحك وأطعمه رقيقك" رواه أحمد والترمذي وأبو داود. واته/ موحه‌یسه داوای روخسه‌تی ده‌کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌تا ئیزنی بدا بۆ که‌سابه‌ت به حیجامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ڕێگری لێ کرد، به‌رده‌وام هه‌ر ڕوخسه‌تی لێ ده‌خواست هه‌تا فه‌رمووی: باشه بیده به ئاڵف بۆ چوارپێیه‌که‌ی ئاوی پێ ده‌گێڕی(ئاژه‌ڵ) و هه‌روه‌ها خواردنی پێ بده به به‌نده‌که‌ت(واته بۆی خۆی سوودی لێ وه‌رنه‌گرێت). 3/ " نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ كَسْبِ الْحَجَّامِ " رواه أحمد و النسائي و إبن ماجة و صححه الأباني. واته/ ڕێگری لێ کردووه. ئیمام ئه‌حمه‌د-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێی- ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر شتێکی درایه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی داوای بکات یان به مه‌رج بیگرێت ئه‌وا حه‌ڵاڵه و با خه‌رجی له سواره‌که‌ی(ئیستا وه‌ک ئۆتۆمبیل) و به‌نده‌کانی(نه‌ماوه) و حه‌ڵاڵ نییه لێی بخوات. فه‌رمووده‌ی ڕێپێدرانی. 1/ ئه‌نه‌سی کوری مالیک ده‌فه‌رموێت-خوا لێی ڕازی بێت-"حَجَمَ أَبُو طَيْبَةَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَمَرَ لَهُ بِصَاعٍ مِنْ تَمْرٍ " رواه البخاري و مسلم. واته/ ئه‌بوطیبه حیجامه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کرد و ئه‌ویش فه‌رمانی دا پڕ ساعێک خورمای بدرێتێ. 2/ ئیبن عه‌بباس-خوا لێی رازی بێت- ده‌فه‌رموێت "احْتَجَم َالنَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَعْطَى الَّذِي حَجَمَهُ وَلَوْ كَانَ حَرَامًا لَمْ يُعْطِهِ" رواه البخاري. واته/ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) حیجامه‌ی کرد و به‌خشیشی دایه ئه‌وه‌یبۆی کرد، ئه‌گه‌رحه‌رام بووایه پێی نه‌ئه‌دا. 3/ له ڕیوایه‌تی موسلیم..."وَلَوْ كَانَ سُحْتًا لَمْ يُعْطِهِ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم " . واته/ ئه‌گه‌ر حه‌رام بووایه پێی نه‌ئه‌دا. ئیبن قودامه-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت"ويجوز أن يستأجر حجاما ليحجمه , وأجره مباح " واته/ جائیزه که‌سێک که حیجامه ده‌کات به‌کرێ بگرێ و بۆی بکات، کرێیه‌که‌شی حه‌ڵاڵه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رموێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی سوودێکی ڕێپێدراوه و مه‌رج نییه بکه‌ره‌که‌ی هه‌ر خزمی حیجامه بکراوه‌که بێت، بۆیه جزئیزه کرێی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت، وه‌کو هه‌موو کارێکی تر؛ بنیاتنانی خانوویه‌ک، دوورمان...، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵکی پێویستیان پێیه‌تی و هه‌موو کاتیش یه‌کێک په‌یدا نابێت به بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی بدات، بۆیه جائیزه کرێ وه‌رگرتن پێیه‌وه هه‌روه‌کو شیردان(الرضاع) ، فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) که ده‌فه‌رموێ: با بدرێته خواردن بۆ به‌نده‌کان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی ئه‌و ده‌ستکه‌وته، چونکه ئه‌گه‌ر حه‌رام بووایه جائیز نه‌ده‌بوو بدرێته ئه‌وانیش. . کۆمه‌ڵێک له زانایان هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌یان کۆکردۆته‌وه و فه‌رموویانه، ڕێگرتنه‌که بۆ که‌راهه‌ته و بۆ حه‌رام نییه، که‌واته ده‌شێت. وه فه‌رموویانه که‌راهه‌ته‌که له نزمیی ئیشه‌که‌یه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕێی پێداوه خه‌رج بکرێت له خواردنی به‌نده و ئاڵفی ئاژه‌ڵان. سه‌رنج: ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بینین ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا به پێچه‌وانه‌یه، حیجامه کارێکی به‌نرخه و به‌ڵکوو ماسته‌رنامه و دکتۆرای له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت و زیاتریش له جاران سوود و که‌ڵی ده‌رکه‌وتووه و داواکاریشی زۆره. ڕای په‌سه‌ند: کرێ وه‌رگرتن له ئه‌مڕۆدا به حیجامه حه‌رام نییه و جائیزه بژێوی له‌سه‌ر په‌یدا بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی دیاری نه‌کرێ و خه‌ڵکه‌که خۆیان شتێک بده‌ن له ویژداناندا، بێگومان باشتره. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.