به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: ئه‌وه‌ندی گه‌ڕانی ئێمه له دوای به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی له باره‌ی چاره‌سه‌ری نه‌زۆکی به که‌ڵه‌شاخ(الحجامة) زانیارییه‌کی ئه‌وتۆمان جنگ نه‌که‌وت، بۆیه ناتوانین بڵێین که ڕاستییه‌کی له وجۆره هه‌بێ و سه‌لمێنرابێت که حیجامه بۆ نه‌زۆکی چاره‌یه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هۆیه‌کانی نه‌زۆکی زۆرن و هه‌ندێکیان زانستی ئه‌مڕۆ توانیوێتی چاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به سه‌ردانی پسپۆڕان هه‌یه و دیارکردنی گرفت و ناته‌واوییه‌که ئه‌وجا چاره‌سه‌رکردنی زانستییانه. ئه‌وه‌ی تریش که هێشتا زانستی ئه‌مڕۆ په‌ی پێ نه‌بردووه ئه‌سته‌مه به ته‌نها به‌کار‌هێنانی که‌ڵه‌شاخ هیچ ڕۆڵێکی تێدا ببینێت له کاتێکدا وه‌کو وتمان هه‌واڵێکی دینی و دونیایش نییه که بیسه‌لمێنێت که‌ڵه‌شاخ چاره‌سه‌ره بۆ نه‌زۆکی. ته‌نها ئه‌وه‌ی وتراوه ده‌ڵێن که‌ڵه‌شاخ ده‌بێته هۆی چالاک کردنه‌وه‌ی هه‌موو هۆرمۆن و ڕژێنه‌کانی له‌ش، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادکردنی ژماره‌ی تۆوه‌کانی نێرینه.. شوێنه‌که‌شی له خواره‌وه‌ی پشت ده‌کرێ وه‌کو له‌م ماڵپه‌ڕه ته‌نها ده‌ستێکی بۆ راکێشاوه http://www.islamonline.net/servlet/Satellite?pagename=IslamOnline-Arabic-Health_Counsel/HealthA/HealthA&cid=1122797295590 . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.