به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: دکتۆر عه‌بدولباسیطی کوڕی موححه‌مدی سه‌یید له باسێکی له باره‌ی که‌ڵه‌شاخ و سووده‌کانی باسی له‌وه کردووه که که‌ڵه‌شاخکردن زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی فێ(الصرع) و به‌ڵکوو به ته‌واوی لایده‌بات. ده‌ڵێت"وهناك عدد كبير جداً من الأمراض، على سبيل المثال الكهرباء الزائدة في المخ تتسبب في نوع من أنواع الصرع، والعلاج المستخدم لهذا المرض حالياً هو جرعات من الدباكين والتجراتون معايشةً، وفي حالة عدم تناول هذه الجرعات يحدث للإنسان المصاب نوبة صرع، لكن بالحجامة نستطيع إزالة المرض تماماً." واته/ ژماره‌یه‌کی زۆر له نه‌خۆشییه‌کان، بۆ نمونه ئه‌و ته‌زووه کاره‌با زیاده‌یه‌ی مۆخ که ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێک له جۆره‌کانی(صرع)، چاره‌سه‌ری ئێستای ئه‌م نه‌خۆشییه، به‌کارهێنانی چه‌ند دۆزێک له ده‌رمانی(الدباكين و التجراتون)ه به هه‌میشه‌یی، له حاڵه‌تی وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و دۆزانه، مرۆڤه تووشبووه‌که نۆبه‌یه‌ک له فێی بۆ دێت، به‌ڵام به که‌ڵه‌شاگرتن ده‌توانین ئه‌م نه‌خۆشییه به ته‌واوی بڕه‌وێنین) چاره‌سه‌ری به که‌ڵه‌شاخگرتن . له باره‌ی شێوازی که‌له‌شاخگرتنه‌که بۆ چاره‌سه‌ری له فێ، له ڕاستیدا واباشتره له که‌سێکی پسپۆڕ به‌و بواره وه‌رگیرێ، یاخوود له‌لای که‌سێکی شاره‌زا ئه‌نجام بدرێ. شایه‌نی باسه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌گه‌ر هۆکاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه جنۆکه بوو، ئه‌وا هیچ جۆرێک له ده‌رمان و ئامرازێک به‌ری لێ ناگرێ مه‌گه‌ر به چاره‌سه‌ری ڕوقییه(قورئانخوێندن و نزا و خوێندنی ویرد و قه‌ڵایه‌کان) . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.