به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: که‌ڵه‌شاخ؛ واته واته که‌لێن(شق)کردن یان بریندارکردنی جێگه‌یه‌ک و مژینی خوێن لێوه‌ی ئه‌وجا به‌ده‌م بێت یاخوود به ئامێرێک به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن. که‌ڵه‌شاخ له پێشی ئیسلامدا هه‌بووه وله مێژووی یۆنانی و میسرییه کۆنه‌کاندا بینراوه‌ته‌وه که به‌کاریان هێناوه، کاتێکیش ئیسلام هات پشتڕاستی کرده‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بۆی ئه‌نجامدراوه له که‌مکردن و ڕه‌وینه‌وه‌ی ژانه سه‌ر، ئه‌نه‌سی کوری مالیک ده‌فه‌رموێت-خوا لێی ڕازی بێت-"حَجَمَ أَبُو طَيْبَةَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَمَرَ لَهُ بِصَاعٍ مِنْ تَمْرٍ " رواه البخاري و مسلم. واته: ئه‌بوطیبه حیجامه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) کرد و ئه‌ویش فه‌رمانی دا پڕ ساعێک خورمای بدرێتێ. حیجامه بۆ زۆرێک له نه‌خۆشی و ده‌رده‌کان باشه و به سووده وه‌کو ژانی سه‌ر و له‌شقورسی و هه‌ڵئاوسانی سپڵ و جگه‌ر و نه‌خۆشییه‌کانی کۆڵۆن و گه‌ده و په‌ستانی خوێن و دڵ و به‌رگری له‌ش(خوێن) و ته‌نانه‌ت لاوازی سێکس و ڕۆماتیزم و بگره هه‌ندێ حاڵه‌تی کوێربوون و تووشبووانی ئایدزی پێ چاک بۆته‌وه. زیانی حیجامه مه‌گه‌ر له نه‌شاره‌زایی ئه‌نجامده‌رییه‌وه بکه‌وێته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی به پاک‌وخاوێنی ئه‌نجامی نه‌دات یان جێگه‌ی هه‌ڵه و زیاده‌ڕه‌وی تێدا بکات، ئه‌گینا زیانێکی ئه‌وتۆی لێوه باس نه‌کراوه که شایه‌نی باس بێت. که‌ڵه‌شاخگرتن دوو جۆری هه‌یه؛ سوننه‌تی{ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌نجامی داوه} و پزیشکیی، ئه‌مه‌شیان که‌سانی پسپۆڕ و له دوای تاقیکردنه‌وه توانیویانه هه‌ندێ جیگه‌ی تر دیاری بکه‌ن به‌پێی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی داخوازی و پێویستییان له‌سه‌ره. سوننه‌تیی ئه‌وه‌یه له هه‌ردوولا مل و سه‌ره‌وه‌ی پشت له خوار مل(ئاستی فه‌قه‌ره‌ی حه‌وته‌می مل) و ته‌وقی سه‌ر و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌وه‌ی پێیه‌کان ئه‌نجام بدرێ. ده‌توانی ته‌ماشای ئه‌و وێنانه بکه‌ی الشفاء . ده‌توانی وه‌کو بینراویش سه‌یرێکی ئه‌م گرتانه بکه‌ی له یوتوب حیجامه و که‌ڵه‌شاخگرتن . خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام