سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 35 و 40 و 50 بەسەرەوەیە.؟!
*‏ ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 35 و 40 و 50 بەسەرەوەیە*
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 874



*‏ ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 35 و 40 و 50 بەسەرەوەیە*

⬛ ئامۆژگاری یەکەم :
هەموو ساڵێک حیجامە بکە ئەگەر هەست بە نەخۆشی نەکەی و یان بەبێ هیچ هۆ . (بو هه موو ته مه نیک ده بیت و سوننه ته )

⬛ ئامۆژگاری دووەم :
بەردەوام ئاو بخۆوە ئەگەر هەست بە تێنویەتیش نەکەی یان پێویستت پێ نەبێت ... گەورەترین گرفتی تەندروستی یان زۆربەیان کەمی ئاوە لە جستە

⬛ ئامۆژگاری سێیەم : 
بەردەوام وەرزش بکە با تۆ لە لوتکەی ئیشکردندابی ... دەبێت بجولێی ئەگەر بە پیاسەش بێت یان مەلەوانی .. یان هەر جۆرە وەرزشێکی تر..
‏‎
⬛ ئامۆژگاری چوارەم :
کەمی خواردن ...
بەسە بۆ نەوەی ئادەم هەندێک پاروی نان بخوات تا پشتی پێ راست بێت واز لە ئارەزو و شەهواتبازی بێسنور بهێنە چونکە هەرگیز بەچاکە ناهێت ، ناڵێم لەسەرخۆت حەرامبکە بەڵام کەمی بکەوە .(جارجار روژوو سوونه ت له بیر مه که ن)
‏‎
▪ ئامۆژگاری پێنجەم :
ئەوەندەی پێت دەکرێت واز لە لێخۆرینی سەیارە بهێنە ... هەوڵبدە بە پێیان بچۆ ئەو شوێنانە کە پێت دەکرێت پێیان بگەی وەک چوون بۆ مزگەوت یان کرینی شتێک یان سەردانکردنی برادەرێک یان چوون بۆ کار ... یان هەر مەبەستێکی تر . .
‏‎
▪ئامۆژگاری شەشەم:
واز لە تورەبوون و ئیزعاجی بهێنە ... هەوڵبدە کارەکە کەمبکەیەوە .
مەچوو ئەو شوێنانەی کە مرۆڤ پێ ئیزعاج دەبێت ... هەموویان هۆکاری خراپن لەسەر تەندروستی و جوانی نەفسیش ناهێلن .(که م سه یری که نالی ده نگوباس بکه ن )
‏‎
▪ئامۆژگاری حەوتەم :
هەروەک دەڵێن ... ماڵەکەت فرێدە بەر خۆر ... لە ژێر سێبەر دانیشە ... کەمترخەم مەبە لەسەر خۆت و دەوروبەرەکان ... پارە بۆ ژیانە نەک بژیان بۆ پارە .
‏‎
▪ئامۆژگار هەشتەم :
خۆت بەداخی کەسێکی تر مەبە هیلاکەتەوە ، یان هەر شتێکی تر کە ناتوانی بەدەست بهێنی ، یان ناتوانی جێبەجێبکەی ، بەڵکو خۆت لە گێلی بدەو لە بیربکە .

▪ئامۆژگاری نۆیەم:
بێفیزی دیسان بێ فیزی .. پارەو سامان و پلە و شوێن هێز ... ئەم هەموویانە بە خۆزڵزانین و لوت بەرزی پوچ دەبن..
تەوازع و بێفیزی وا لە تۆ دەکات خەڵکی خۆشت بوێن ... رێزت بۆ لای خوا بەرزتدەکاتەوە..

▪ئامۆژگاری دەیەم :
سپیبوونی قژی سەرت کۆتایی تەمەن نییه.
بەڵکو بەڵگەیە بۆ بەرەو ژیانی خۆشتر و باشتر . گەشبین بە ، بەیادی خواو زکریەوە بژی ، بگەرێ و خۆش بە حەڵاڵ ببە .

🔴گرنگترین ئامۆژگار ی واز لە نوێژەکانت مەهێنە و لە کاتی خۆیدا بکە ، ئەو کاغەزی سەرکەوتنتە لە دنیا ، لەو رۆژەی کە نەماڵ نە منداڵ سوودی بۆت نابێت ،
لە کۆتاییدا ، بیر هێنانەوە لە گوتەی گەوڕەی مرۆڤایەتی ﷺ (أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ أَنْفَعُهُمْ لِلنَّاسِ )
واتە : ( خۆشویسترین کەس لەڵای خەڵکی سوودمەنترینیانە بۆیانە ).
خویندن و یان گوی گرتن ده نگی قورئانیش له بیر مه که ن چونکه شیفایه بو دل و ده رون .
💐🌹💐
هاوریانتان #تاگ بکه ن با سودمه ند بن 
ئێوەش بلاوی کەنەوە با تەرزووی جاکەکانتان ((سەنگیــــــــــــــــن)) بێت

#چرای_رووناکی #اسلام_محمد

  ژمارەی بینین 823

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram