سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  حوكمی‌ سوێند خواردنی‌ ناچاریی چییه‌.؟
من پرسیارێکم کردبوو ژماره‌ 2686 که‌ به‌رێزتان وه‌ڵامتان دامه‌وه‌ من سوێندم خواردووه‌ به‌ درۆ ده‌ستم له‌سه‌ر قورئان داناوه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ل که‌سێك ئه‌گه‌ر راستییه‌که‌م بوتبایه‌ ماڵم تێک ده‌چوو. ئه‌بێ گوناهم چه‌ند بێ لای خوای گه‌وره.‌
گۆڕینی فۆنت
وەڵام - ژمارەی پرسیار 882


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

ئه‌گه‌ر ئه‌و سوێندخواردنه‌ت له‌ دڵه‌وه‌ مه‌به‌ست پێ بێنرخی و که‌مبایه‌خی و ناپیرۆزیی نییه‌ به‌ قورئانه‌که‌ یان خوای گه‌وره‌(چونکه‌ خه‌ڵكی وا زۆرن که‌ سوێند ده‌خۆن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دونیایی و له‌ ناخیشه‌وه‌ گاڵته‌یان دێ به‌ قورئانه‌که‌!) به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌ر ناچارییه‌ک بووه‌(وه‌کو ئه‌و ماڵتێکچوونه‌) و له‌ دڵه‌وه‌ت گه‌وره‌یی و سه‌نگی قورئانه‌که‌ زۆر و بێسنووره‌، ئه‌وا ته‌نها تۆبه‌ و ئیستیغفار ده‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌فاره‌تی سوێندێک ٤٨٣ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام

  ژمارەی بینین 268

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus